پۆینتی کچێک نەیهێشت نوا لە یەکەمەکان بێت

پۆینتی کچێک نەیهێشت نوا لە یەکەمەکان بێت

زاری کرمانجی - سۆران:

دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی قوتابییانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی بەگشت بەشەکانییەوە و وەرگرتنەوەی لە لایەن قوتابییان، قوتابییەکی ئامادەیی گوڵی زەردی کچان کەوا تەواوی نمرەکانی ١٠٠ بوو تەنها لەوانەی ئینگلیزی ٩٦ هەبووە، بووە جێگەی گلەیی کەس و کاری و قوتابخانەکەی.

 زاری کرمانجی بابەتەکەی گەیاندە وەزیری پەروەردەو دوای بەدواداچوون دەرکەوت کەوا قوتابییەکی تری خوێندنی سریانی بە پۆینت نمرەکەی لە پێش نوا هێمن عەلی بووە، زاری کرمانجی پەیوەندی بەدایکی ئەو قوتابییەوە کردوو ئەویش هەمان شتی دووپاتکردەوەو گووتی : وەزارەت دڵنیای کردینەوە کەوا مافی نوا نەخوراوەو کەسێکی تر بەپۆینت لە پێش نوابووە بۆیە ناوی لەناو یەکەمەکان نەبووە.
نوا لەسەر ئاستی پەروەردەی سۆران پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، کارگێڕی قوتابخانەکەشی دەڵێن نوا لەو قوتابییانە بوو کەوا ئومێدی زۆرمان پێبوو ببێتەیەکەمی سەر کوردستان، چونکە یەکێک بوو لە قوتابییە بەهرەمەندەکان، پێشتریش بەشداری لە پێشبڕکێی بیرکاری دەزگای روانگە کردبوو، توانی پلەی سێیەم بەدەست بێنێت.

زۆرترین بینراو