ئاماری نوێی کۆرۆنا لە سۆران 

ئاماری نوێی کۆرۆنا لە سۆران 

زاری كرمانجی – سۆران :

د. جەواد مەهدی بەڕێوەبەری سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەكانی سۆران رایدەگێنێت لە ئێستادا تووشبوون بەکۆرۆنا زۆر زیادی کردووە و ١٥  نەخۆشیش لە ژێرچاودێریدان و بارو دۆخیان ناجێگیرە.


جەواد مەهدی بۆ زاری كرمانجی گووتی "  ئامارەكانی تووشبوون بەکۆرۆنا بەرزبوونەتەوە، تەنها دوێنێ لەگەڵ ئەوەی پشووش بوو، لەکۆی ١٢٥ پشکنین ٤٧ کەس وەک تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و کەسێکی خەڵکی چۆمانیش لە سەنتەری کۆرۆنای سۆران بە هۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، تووشبووەکانیش لەو ٤٧ کەسە ٤٦ کەس دانیشتووی سۆرانن، یەکەکیان هی مێرگەسۆرە.
روونیشکردەوە ئێستا ١٥ نەخۆش لە سەنتەری کۆرۆنای سۆران لە ژێرچاودێردان و بارو دۆخیان ناجێگیرە و پێویستان بە ئۆکسجین و چاودێری بەردەوام هەیە، ئەوانەشی لە لەنەخۆشخانە لە ژێر چاودێریدان هیچیان ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بۆ سەلامەتی خۆیان ڤاکسین وەربگرن.


 گووتیشی : وەک نەخۆشخانەی کۆرۆنای سۆران ئاگاداری هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین ئەوانەی نەخۆشیان لە نەخۆشخانەی کۆرۆنای سۆران دەخەوێندرێت و لە ژێرچاودێری دابێت، پێویستە نەخۆش یەک هاوەڵی لەگەڵ بێت نەک زیاتر، کاتێک  نەخۆش کەسی زیاتری لەگەڵ بێت ئێمە وەک نەخۆشخانە ناتووانین وەک پێویست خزمەتی نەخۆشەکان بکەین و گرفتمان بۆدرووست دەبێت، بۆیە جارێکی تر لە رێگەی زاری کرمانجییەوە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین پابەندی ئەو ئاگادارییە بن و لەکاتی هاتنیان لەگەڵ نەخۆش و مانەوەی لە نەخۆشخانە تەنها رێگە بەیەک کەس دەدرێت وەک هاوەڵی نەخۆش لەنەخۆشخانەی کۆرۆنا بمێنێتەوە.

زۆرترین بینراو