ئەمساڵ سەرو سمێڵ دادی فەڕەنسییەكانی نەدا

ئەمساڵ سەرو سمێڵ دادی فەڕەنسییەكانی نەدا

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: لە مۆندیالی 1998 لۆران بلانی بەرگریكاری هەڵبژاردەی فەڕەنسا سەرە كەچەڵەكەی فابیان پارتێزی گۆڵپارێزی ماچ دەكرد، كە پێیوابوو ئەوە بەختی باشیان بۆ دێنێت.
لە مۆندیالی 2018 بۆ هەمان مەبەست ئەنتوان گریزمان دەستی لە سمێڵی عادل رامی بەرگریكاری یەدەگ دەدا، هەرچەندە یەك خولەك یاری نەكرد.
لە یاری ئەرجەنتین و فەڕەنسادا، ئێمباپێ دەستی بە سمێڵی رامیدا هێناو 2 گۆڵی كرد، ئەمەی بۆ گریزمان باسكرد، بۆیە دواتر گریزمان پێش هەموو یارییەكان وای دەكردو پێیوابوو ئەوە بەختی باشی بۆ دێنێت.
رامی دەڵێت" بۆ یاری كۆتایی یاریزانە هاوڕێكانم ئەوەندە دەستیان بە سمێڵمدا هێنا، هەستم دەكرد سمێڵم زۆر نەرم بوو بوو".
بەڵام دوێنێ شەو فەرەنسا دۆرا، نە سمیڵ و نە سەرە كەچەڵەكەی بارتێز فریایان نەكەوت.