دایكان چۆن رێژەی شیر زیاد بكەن

دایكان چۆن رێژەی شیر زیاد بكەن

ئا- شەهلا رەشید:  بەشێك لە دایكان لە كاتی شیردان بە كۆڕپەكانیان تووشی كێشەی كم شیری دەبنەوە، بۆیە پەنا دەبەنە بەر شیری ووشك یا خواردنی دیكە، كە هەرگیز جێگەی شیری دایك ناگرێتەوە، ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بۆ رێنماییە تا دایكان زیاتر شیریان هەبێت.
1_  زوو زوو شیر بدە بە منداڵەكەت تا خۆی تەواو تێر دەبێت و واز لە مەمك مژین دێنێت، كاتێك منداڵا مەمكی دەمژێت ئەو هۆرمۆنانەی بەرپرسن لە دروستكردنی شیر لەكاتی مژینی مەمك زیاتر شیر دەردەدەنئەویش بەهۆی گرژی و خاوبووونی ماسولكەكانی مەمكە.
2_  شیر راكێشان بە پەمپ، لە دوای هەر شیردانێك بە كۆرپە راكێشانی شیر بە پەمپ دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی شیر لە دایك، پێش هەر پەمپ لێدانێك باشترە مەمكی دایك گەرم بكرێت بۆ ئەوەی كمتر ئازاری هەبێت.
لە چ كاتێك پێویستە شیر سەحب كردن بە پەمپ ئەنجام بدرێت؟
_ ئەگەر شیر بمێنیتەوە لە مەمك پاش شیر پێدان.
_ ئەگەر نەتوانی لەكاتی خۆی شیر بدەیە منداڵەكە ئەوە دەتوانی پەمپ بەكار بێنی، ئەمەش بەزۆری بۆ ئەو دایكانەی سەرقاڵی ئیش كردنن لە دەرەوەی ماڵا، دەتوانن شیری خۆیان بە پەمپ دەربێنن و لە شوێنێكی سارد دابنێن كە منداڵەكە برسی بوو دەتوانن بەكاری بێنن.
 _ ئەگەر منداڵەكە رێژەی تەواو لە شیری دایك و قووتوو خواردبێت دەتوانن پەمپ كردن بەكار بێنن.
3_ شیر پێدان لە هەردوو مەمك، پێویستە دایكان ئاگادار بن لە شێوازی شیردان بە منداڵەكانیان پێویستە هەردوو مەمك بەكاربێنن، كاتێك مەمكی یەكەم تەواو بەتاڵا بوو شیر یا دایكەكە هەستی كرد كۆرپە بە زەحمەت شیرەكە دەخوات ئەوە پێویستە مەمكی دووەم بەكار بێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی رێژەی دروست بوونی شیر.
4_ بەكارهێنانی ئەو خۆراكانەی كە شیری دایك زیاد دەكات، شۆڤان، تۆیی كەتان، تۆیی گەنم و هەوێنی بیرە هەروەها.

 

زۆرترین بینراو