یەکێتی لە پێشنیارەوە بۆ بڕینی موچە

ئاسۆ حاجی
یەکێتی لە هەموو یٔاستەکانیەوە، لە هاوسەرۆک و سەرکردایەتی و پەڕلەمانتار و میدیایەکەیەوە زیاتر لە سێ ساڵ بوو، ببووە درێژکراوەی یٔەو دەنگانەی لە بەغدا حکومەتی کوردستانیان تۆمەتبار دەکرد بەوەی داهاتەکانی کوردستان بە نەوتی و نا نەوتی رادەست ناکا، بۆیە بەغدا موچە نانێری.
حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند مانگێکە لەگەڵ بەغدا رێکەوتووە و هەموو رۆژێک یٔەوە دووپات دەکاتەوە کە یٔامادەیە بۆ جێبەجێکردنی یەک بە یەک خاڵەکانی رێکەوتنەکە، بەڵام بەغدا نە نەوتەکەی لێ وەردەگرێ و نە پارە دەنێرێ، یٔەوەش یٔەو راستەقینەیە دەسەلمێنێ کە پرسی بڕینی پارەی کوردستان لەلایەن بەغداوە سیاسیە و هێزە شیعییەکان وەک کارتێک بۆ بێهێزکردنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان بەکاری دەهێنن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و بە کەمکردنەوەی خەرجی و زۆرکردنی داهات توانی خەڵکی کوردستان لە بن منەتی بەغدا دەربێنێ و بۆ چوار مانگ لەسەر یەک موچە لە کاتی خۆی دابەش بکات(بە لێبڕینەوە).
یەکێتی چەند مانگێکە سەرلەنوێ دەستی بەسەر داهاتی دەروازە سنووریەکان و داهاتەکانی دیکەی پارێزگای سلێمانی گرتۆتەوە و لە جیاتی یٔەو داهاتە بچێتە گەنجینەی وەزارەتی دارایی و بکرێتە موچە و بدرێتە فەرمانبەران، یٔەوە دەچێتە خەزێنەی هاوسەرۆکەکانی یەکێتی و دارایی گشتی یەکێتی، یەکێتی بۆ دوو مەبەست پەنای بردۆتەوە بەر یٔەو کارە:
یەکەمیان، گرفت دروست کردنە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان تا نەتوانێ موچەی فەرمانبەرانی بدا و بەوەش پێگەی حیزبی سەرەکی و پێکهێنەری حکومەت کە پارتیە لە رووی جەماوەریەوە لاواز بکات، بە تایبەتیش کە بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەڕلەمانی عێڕاق دەچین، هەندێک زانیاریش هەیە کە یٔەو داهاتەی کە بە نزیکەی 100 ملیۆن دۆلار مەزندە دەکرێ یەکێتی بۆ کڕینی وەلایٔی ژمارەیەک سەرۆک عەشیرەت لە سنووری پارتی بەکاربهێنێ.
دووەمیان، یٔەو کارەی یەکێتی بە هەماهەنگیە لەگەڵ هێزە شیعییەکانی سەر بە یٔێران کە بەو کارەی حکومەتی کوردستان نارەحەتن لەوەی توانی بۆ چوار مانگ لە سەر یەک موچە لە کاتی خۆی بدا بەبێ هەڵگرتنی منەتی بەغدا، بۆیە شیعەکان دەیانەوێ لە رێگای یەکێتیەوە فشار لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە رێگەشیەوە لە سەر پارتی دروست بکەن، کە ناچار بێ و مل بۆ داواکانی یٔێران بدا و بچێتە ناو بەرەی یٔێران، یٔەگەر نا لایەنی کەم نەچێتە ناو یٔەو بەرەیەی کە چاوەڕوان دەکرێ لە دژی یٔێران لەلایەن هەندێک هێزی شیعی و سوونی بە پاڵپشتی یٔەمریکا و یٔەوروپا پێکبهێندرێ.
یەکێتی کە بۆ دەسکەوتێکی حیزبی و دڵڕاگرتنی یٔەو هێزانەی لە بەغدا هاوکاری دەکەن بۆ یٔەوەی لەوەی یٔێستا هەیە لاوازتر نەبێ، بە یٔاشکرا بۆتە بەشێک لەو هێزانەی خەڵکی کوردستان برسی دەکەن و موچەی فەرمانبەرانی دەبڕن تەنها بۆ یٔەوەی کورد بەرامبەر شیعە لاواز ببێ و بە هەموو مەرجەکانیان رازی بێت. یەکێتی بڕوا ناکەم لەو کارەی لە ڕووی جەماوەریەوە سەرکەوتوو بێ چونکە سەرنجی خەڵکی کوردستان بۆ یٔەو راستەقینەیە رادەکێشنەوە کە یٔەگەر یەکەمجار یەکێتی پێشنیاری بۆ بەغدا(مالیکی) کردبێ کە موچە و بودجەی کوردستان ببڕێ، یٔەوە یٔێستا یەکێتی بە دەستی خۆی و بە شێوەیەکی راستەوخۆ و بەبێ منەت بودجە و موچەی خەڵک دەبڕێ.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو