بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ شەش كەس بریندار بوون

بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ شەش كەس بریندار بوون

زاری كرمانجی-سۆران:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگای (گه‌لی عه‌لی به‌گ - خه‌لیفان) شه‌ش كه‌س بریندار بوون و زیانی ماددیشی لێكەوتەوە.
موقەدەم موحسین تەحسین، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " بەیانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5-4-2021 له‌سه‌ر ڕێگای (گه‌لی عه‌لی به‌گ - خه‌لیفان) ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌ جۆری پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌ جۆره‌كانی پیكاب نیسان و پیكاب تۆیۆتا هایلۆكس ڕووی دا، كە جگه‌ له‌ زیانی دارایی، شه‌ش كه‌سیش به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه‌ بریندار بوون.
داواكاریشە شۆفێران، بۆ سه‌لامه‌تی خۆیان و هاووڵاتییان پابه‌ندی رێنمایی و یاساكانی هاتوچۆ بن.

زۆرترین بینراو