شاهین خێراترین باڵنده‌ییه‌

شاهین خێراترین باڵنده‌ییه‌

زاری كرمانجی : فۆتۆگرافه‌رێكی سروشت و ژینگه‌و ئاژه‌ڵ كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ كاری دیكیۆمێنتكردنی ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كان ده‌كات باس له‌ خێرایی باڵنده‌یه‌ك ده‌كات .
فۆتۆگرافه‌ر مه‌سعود سروشت ، به‌ زاری كرمانجی راگه‌یاند : ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ به‌رده‌وام له‌ ده‌شت و ده‌رو شاخه‌كانی كوردستان كاری دیكیۆمێنتكردنی سروشت و ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كان ده‌كه‌م به‌رهه‌مێكی زۆرم كۆكردووته‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌  به‌رده‌وامیشم له‌سه‌ر كاری خۆم له‌ ناو سروشتی كوردستان.
گوتیشی : له‌ لێكۆلینه‌وه‌یه‌كدا بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ باڵنده‌ی شاهین خێراترین جۆری باڵنده‌یه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ هه‌مانكاتدا نێچیروانێكی زۆر ئازاو به‌هێزه‌ زۆر زوو ئامانجی خۆی ده‌پێكێت و دوو جۆر شاهین هه‌یه‌ وشكانی و ده‌ریایی له‌ كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌م باڵنده‌یه‌ نرخی زۆری هه‌یه‌ .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد : كاری دیكیۆمێنتكردن له‌سه‌ر باڵنده‌ و ئاژه‌ڵه‌ كێویه‌كان به‌رده‌وامم ده‌مه‌وێت به‌م رێگایه‌ خزمه‌ت به‌سروشتی جوانی كوردستان بكه‌م .

 

 

 

زۆرترین بینراو