شەهین تاڵەبانی سۆران گۆرانی رێژ دەكات

شەهین تاڵەبانی سۆران گۆرانی رێژ دەكات

زاری كرمانجی- سۆران: بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری سۆران رایگەیاند" رۆژی چوار شەممەی هاتوو، هونەرمەند شەهێن تاڵەبانی دێتە سۆران و لە لایەن ئێمەوە كۆنسێرتێكی گۆرانی بۆ رێكدەخرێت". یوسف عومەر، بە زاری كرمانجی گووت " ئەم كۆنسێرتە بە سپۆنسەری میدیای دەزگای سەتەلاتی كوردستان بەڕێوەدەچێت، بە هاوكاری و چاودێری بەپرسی لقی 10 پارتی دیموكراتی كوردستان". روونیكردەوە " پاش ئەوەی بە هۆی كۆرۆنا و قەیرانی داراییەوە كە رووبەڕووی جیهان و هەرێمی كوردستان بوویەوە، توانیمان دووبارە بە هاوكاری چەند لایەنێك و كەسایەتی دەڤەرەكە كۆنسێرتێك بكەینە دەستپێكی چالاكییەكانی داهاتوومان،كۆنسێرتەكەش كرایەوە و كاتژمێر 5 ئێوارەی رۆژی 7-7-2021، لە هۆڵی بۆنەكانی سۆران".

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر