قوباد تاڵەبانی بۆ ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە

قوباد تاڵەبانی بۆ ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە

زاری کرمانجی 

قوباد تاڵەبانی بۆ ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات دەسەڵاتدارانی عێراق قەرەبووی سەرجەم قوربانییەکانی پرۆسەی ئەنفال بکەنەوە.

لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ھاتووە، ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان برینێکی تری سەر جەستەی نەتەوەکەمانە و بەشێکە لە خەموژانی قووڵی ھەوڵی قڕکردنی گەلەکەمان لەلایەن رژێمی بەعسی لەناوچووەوە.


لەم ساڵیادەدا دروود بۆ گیانی بارزانییە ئەنفالکراوەکان و سەرجەم شەھیدانی کوردستان و ئەنفالکراوان دەنێرین و سەرەخۆشی لە کەسوکارە سەربەرزەکانیان دەکەین.

بەم بۆنەیەوە جارێکیتر داواکارین دەسەڵاتدارانی عێراق قەرەبووی سەرجەم قوربانییەکانی پرۆسەی ئەنفال بکەنەوە و ئەمەش بە مافێکی سەرەتایی ئەم خەڵکە قوربانیدەرە تێکۆشەرە دەزانین.

زۆرترین بینراو