كۆشكی هاوینەی ئەردۆغان توركەكان توڕە دەكات

كۆشكی هاوینەی ئەردۆغان توركەكان توڕە دەكات

زاری كرمانجی – مەهدی محەممەد : وێنە نوێیەكانی كۆشكی هاوینەی سەرۆكی توركیا لە كەناری مەرمەریەسی ناوەڕاست، 
توڕەیی هاوڵاتیانی لەنێو لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەدوای خۆیدا هێناو دواتریش توڕەیەكە ئۆپۆزسیۆن و هەندێك لە دامەزراوەی كۆمەڵگەی مەدەنیشی گرتەوە،
كۆشكی هاوینەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان 300 ژووری دەوڵەمەندی هەیە و 75 ملیۆن دۆلاری تێچووەو دوو ساڵ لەمەوبەر دروستكراوە.
وێنەكان لە كاتێكدا بڵاوكراونەتەوە كە توركەكان بەدەست قەیرانێكی ئابووریی سەختەوە دەناڵێننن و دراوەكەیان رۆژ بە رۆژ نرخەكەی لەهەمبەر دراوی بیانی بێ بەها دەبێ.
چاودێرانی سیاسی وڵاتەكە دەڵێن"لەكاتێكدا هاونیشتمانیان غەڕقی نێو قەیڕانەكانەكان و ڤاپرۆسی كۆرۆنا بوونە، كەچی سەرۆكی وڵات كۆشك و تەلاری نوێ دروست دەكات".
یەكێك لە ڕەخنەگرە دیارەكانی ئەردۆغان، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری ئۆپۆزسیۆن كەمال كلیگدارئۆغلو یە كە لە كۆبوونەوەیەكی پارتیدا باسی لە كۆشكە هاوینیەكەی ئەردۆگان كرد و گوتی : " خەڵك برسییە ، بەڵام ئەو ( ئەردۆغان ) ە باكی نییە و كۆشكێكی هاوینەی بۆ خۆی دروست كردوە"،
كەمال باسی لەوەشكرد كە زیادەرەۆیی، بەرتیل و گەندەڵییەكی زۆر لە نێو ئەندامانی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵات بوونی هەیە و بەشێوازێكی گاڵتەئامێزەوە دەپرسێ:"128 ملیار دۆلار چیی لێهاتووە لە (یەدەكی بانكی ناوەندی) كە دیار نییە، ئەو پاڵەوانانە كێ بوون كە لە15ی تەموزی (هەوڵی كودەتای 2016) دەستیانكرد بە تاڵانكردن و كارگە و زەوییان فرۆشت".

 

 

 

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر