سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق دەکات

زاری كرمانجی -ڕۆژی سێشەممە 6ـی تەمووزی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بریندێر سینگ یاداڤ باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە سوبحان سی کاین کونسوڵی هیندستان لە هەولێریش ئامادەی بوو باڵیۆزی هیندستان لە عێراق پێزانینی بۆ خەبات و ڕۆڵی سەرۆک بارزانی هەبوو لە مێژووی گەلی کوردستان و عێراق و هەروەها سوپاسی ڕۆلی سەرۆک بارزانی و هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان و تێکشکاندنی داعش.

هەر لەو دیدارەدا هەردوو لا جەختیان لەوە کردەوە کە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هەوڵێکی هەمەلایەنەی جیهانی پێویستە. لە درێژەی ئەو دانیشتنەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عیراق و تەحەدیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا.

11
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو و هەردوولا هیوایان خواست ئەو پەیوەندیانە لە بوارە جۆراوجۆرەکان فراوانتربن.

جێگەی ئاماژەپێدانە باڵیۆزی هیندستان بۆ ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو و سەرۆک بارزانی وێڕای سوپاسگوزاری هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

زۆرترین بینراو