سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق دەکات

زاری كرمانجی - ڕۆژی سێشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە جێنێرۆسۆ کالونج باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق ستایشی رۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە خەباتی گەلی کوردستان و پێزانینی هەبوو بۆ خۆڕاگری گەلی کوردستان و رۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆر و ڕایگەیاند کە لە وڵاتەکەیدا پێشمەرگە ڕێز و پێگەی تایبەتی هەیە.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لە بارەی هەڕەشەی تیرۆر و هزری توندڕۆیی و، چۆنیەتی رووبەڕووبونەوەی تیرۆر  لەسەر ئاستی جیهانی ئاڵوگۆڕکرا.

زۆرترین بینراو