سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوروێژ لە عێراق دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوروێژ لە عێراق دەکات

زاری كرمانجی - ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ـی حوزەیران ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو تۆنی ئالێرز باڵیۆزی نوروێژ لە عێراق کرد.

 

لەدیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوا پێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و هەڕەشەی تیرۆر تاوتوێ کرا، و ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و تەحەدیاتی بەردەم پرۆسەی سیاسی عێراق.

 

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی ناوەندەکانی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەروەها یەکخستن و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئیجابی وەسفکرا.

 

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی نوروێژ تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و سەرۆک بارزانی سوپاسی ڕۆڵ و کاریگەری نوروێژی کرد لە یارمەتیدانی ئاوارەکان و کاروباری خێرخوازی و بەشداربوون لە هاوپەیمانیتی نێودەولەتی شەڕی دژی داعش.