سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی نەمسا لە ئوردن و عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی نەمسا لە ئوردن و عێراق دەكات

زاری كرمانجی -  سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی نەمسا لە ئوردن و عێراق كرد و چه‌ند بابه‌تێكیان تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/9/2021 له‌ سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە ئۆسكار ڤوستنگەر، باڵوێزی نەمسا لە ئوردن و عێراق كرد، لە دیدارەكەدا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و نەمسا، جەخت لە برەودانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا و فراوانكردنی پەیوەندییەكان لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان كرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا باڵوێزی نەمسا ستایشی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش، هه‌روه‌ها خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستانی بۆ گەیشتن بە ئازادی بەرز نرخاند.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا تیشك خرایە سەر تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەكانی مانگی ئۆكتۆبەری داهاتووی عێراق، هەردوولا هیوایان خواست هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ببێتە هۆكارێك بۆ باشتربوونی دۆخی گشتیی عێراق و بەدیهاتنی خواستی هاووڵاتییان بۆ گۆڕانكاری.

بارودۆخی شنگال و ئاستەنگەكانی بەردەم ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال تەوەرێكی دیكه‌ی ئەو دانیشتنە بوو.

زۆرترین بینراو