سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی دەكات

زاری كرمانجی - ئه‌مڕۆ شەممە3ی تەمووز/ پۆلیۆی 2021 لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر ئەیاد عەللاوی، سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی كرد.

لە دیدارەكەدا گۆڕانكاری و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا، هەروەها رۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و بیروڕا لەبارەی ئەو تەحەددیات و هەڕەشانە ئاڵوگۆڕ كرا، كە لەبەردەم هەڵبژاردنەكان و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی عێراق لەئارادان.

زۆرترین بینراو