سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراق دەكات

زاری كرمانجی - ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.

هەروه‌ها ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٠ـی ئۆكتۆبەری داهاتوو و تەحەددیاتی بەردەم عێراق لە قۆناغی داهاتوو.

زۆرترین بینراو