بەیان سەلمان، بۆ زاری کرمانجی ئەو هەورە کپە، ژیاننامەی کۆڕەو باس دەکات 

بەیان سەلمان، بۆ زاری کرمانجی ئەو هەورە کپە، ژیاننامەی کۆڕەو باس دەکات 

محەمەد ئامۆکەیی- زاری کرمانجی:  خانمە نووسەر بەیان سەلمان، یەکێک لەو ئافرەتە نووسەرانەیە کە شوێن پەنجەی دیارە لە بواری ئەدەب، لەسەر  هەورە کپە، ژیاننامەی کۆڕەو کە بەرهەمی بەیان سەلمانە، دەڵێت" ئەم کتێبەم باسی کۆڕەوەکەی ١٩٩١ دەکات، ئەو کارەساتە گەورەییەی بەسەر کورددا هات، خوستومەتە سەر لاپەڕەکان، گێڕانەوەی ڕووداوەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ڕاپەڕین و کۆڕەوەکە، پاشان گەڕانەوە بۆ ناو شارەکان و دووبارە دەستپێکی ژیان لە ناو شەڕی ناوخۆ و دابەشبوونی حوکم لە نێوان هەردوو پارتی و یەکێتی و کاریگەریی بەسەر خەڵک و داهاتووی کورد."
بەیان سەلمان، دەشڵێت" بێجگە لەوەی، لە باسی ڕۆژانەی ئەو کۆڕەوە، کە لە ساتی دەرچوونەوە لە شاری ڕانییەوە تا گەڕانەوە، هەموو چرکەی ئەو کۆڕەوە لە ژێر باران و سەرما و ترس  لە تەقینەوەی مین و برسێتی و چادر هەڵدان، هەمووی بە رودەکارییەکی ئەدەبی چێژبەخش خراونەتە ڕوو، لەلایەکی ترەوە گێیڕانەوەی ئەو ساتانەیە کە واتای ڕاپەڕین چی دەگەیەنێت، مردنی خەڵک چۆن تەماشای کراوە، بێ ئەوەی باسی ئەو ساتانەی لەبیر بچێت کە لەناو گەرمەی ئەو کارەساتانە خۆیان ببوونە مادەیەکی پێکەنین، هەموو ئەو گێڕانەوەیە تێکەڵکراوە بەوێنەی ئەو پەڵە هەورە کپە و تاریکەی کە بەسەر سەری خەڵکەکەوە لاناچوو و بەردەوام هەڕەشەی لێ دەکردن. لەگەڵ هەموو ئەوەشدا هیوایان بە ڕۆژێکی باشتر هەر هەبوو.

ئەم ژیانمەی کۆڕەوە بەیان سەلمان لە ٢٠٠٤ بە عەرەبی نووسیوێتی بەناونیشانی ''تلك الغیمە الساكنەو سیرە هجرە" و لە ساڵی ٢٠٠٨ لە منشورات دار الزمان، سوریا، چاپ کراوە. کتێبەکە (کاروان بازیان) کردویەتی بە کوردی و (بەیان سەلمان) خۆی پێداچوونەوەی تەواویی بۆ کردووە.

 

 

 

زۆرترین بینراو