سەرۆك بارزانی : شەڕی كورد و كوردم حەرام كردووە

سەرۆك بارزانی : شەڕی كورد و كوردم حەرام كردووە

زاری كرمانجی- پیرمام: دوێنی لە سەری بلند مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ ئەندامانی فەراكسیۆنەی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان كۆبوویەوە.
 بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست زاری كرمانجی كەوتوون، سەرۆك بارزانی لەم كۆبوونەوەیە باسی چەندین خاڵی ستراتیژی و گرنگی كردووە، لە نێوانیاندا بابەتی نووسینەوەی دەستوور، بارودۆخی ناوخۆیی كوردستان، هەروەها هۆكارەكانی دواكەوتنی كۆنگرە".
لە بابەتێكی دیكەی كۆبوونەوەكەیدا سەرۆك بارزانی تیشكی خستۆتە سەر ئەو ئاڵۆزیانەی لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان هەن و دوای شیكردنەوەی دۆخەكە، گووتوویەتی " شەڕی كورد و كوردم حەرام كردووە".

زۆرترین بینراو