ئەمڕۆ یارییە دۆستانەو قۆناغی 8 ی ئۆڵمپیادی تۆكیۆ

ئەمڕۆ یارییە دۆستانەو قۆناغی 8 ی ئۆڵمپیادی تۆكیۆ

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: یارییە دۆستانە و ئامادەكارییەكانی یانەكانی ئەوروپا بەردەوامی هەیەو ئەمڕۆ چەند یارییەكی گرنگ بەهێز ئەنجام دەدرێت، لە یارییەكانی ئۆڵیمپیاد و لە قۆناغی دووەمی ئەو پاڵەوانییەتییەشدا ئەمڕۆ چارەنووسی چوار هەڵبژاردەی سەركەوتوو بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی دەردەكەوێت.
یارییەكانی قۆناغی دووەمی ئۆڵیمپیاد
ئیسپانیا × كۆتدیڤوار  كاتژمێر 11 ی نیوەڕۆ, (ژاپۆن × نیوزلەندا) كاتژمێر 12, (بەڕازیل × میسڕ) كاتژمێر 1, (كۆریای باشور × مەكسیك) كاتژمێر 2.
گرنگترین یارییە دۆستانەو ئامادەكارییەكان
(یۆڤانتۆس× مۆنزا) كاتژمێر 1 ی نیوەڕۆ, (بریستۆن× مانچستەر یونایتد) كاتژمێر 4, (بایرن میونخ× ناپۆلی) كاتژمێر 5:30, (شتوتگارت× بەرشەلۆنە) كاتژمێر 6 ی ئێوارە, (ۆڵفسبۆرگ× ئەتلەتیكۆ مەدرید) كاتژمێر 7, (نیس× میلان) كاتژمێر 9 ی شەو, (تروا× مانچستەر سیتی) كاتژمێر 10 ی شەو.