نۆڤاك یەكێكە لە باشترین تێنسزانانی جیهان

نۆڤاك یەكێكە لە باشترین تێنسزانانی جیهان

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: ئەمڕۆ تەمەنی نۆڤاك جۆكۆڤیچی تێنسزانی سربی، بووە 34 ساڵ، كە یەكێكە لە باشترین تێنسزانانی مێژوو، ئەو ئێستا پلەی یەكەمی لە ریزبەندی باشترین تێنسزانانی جیهانی گرتووە.
بەو بۆنەیەوە چەند ئامار و ژمارەیەكی سەرنجڕاكێشی ئەو تێنسزانە سەرنجڕاكێشە بەبیرتان دێنینەوە:
1- خاوەنی زۆرترین بردنەوەیە لەسەر یەكدی، كە لە گرانددا 30 بردنەوەی هەیە.
2 - یەكەمین یاریزانە دوو نازناو  یان زیاتر لە پاڵەوانێتییە جیاوازەكانی ماستەرز  بەدەستبێنێت، كە 9 جارە.
3 - یەكەمین یاریزانە لە مێژووی تێنسدا 321 ھەفتە لە ریزبەندی یەكەمی جیهان بێت، بەردەوامیشە.
‏4 - خاوەنی زۆرترین یاری كۆتاییە لە پاڵەوانێتییە گەورەكاندا، كە 18 جارە لەسەریەكدی.
5 - خاوەنی زۆرترین یاری كۆتایی ماستەرزە، كە 11 جارە لەسەر یەكدی.
6 - خاوەنی زۆرترین نازناوە گەورەكانە، كە 59 نازناوە.
7 - خاوەنی زۆرترین بردنەوەیە لە تۆپ 10 لە یەك وەرز (31)بردنەوە.
8 - یەكەمین یاریزانە كەمترین گێم دۆراوە بۆ بردنەوەی جامی ماستەرز.
9 - یەكەمین یاریزانە لە یەك وەرزدا10 نازناوی گەورە بباتەوە.
ئامارە گشتییەكانی جۆكۆڤیچ:
950 بردنەوە
82 نازناو
18 نازناوی گراند سلام 
34 نازناوی ماستەرز
5 نازناوی جامی ماستەرز
جامی دەیفس 2010
مەدالیای بڕۆنزی ئۆڵۆمپیاد 2008.

زۆرترین بینراو