ئاڵای گەلێكی بێ دەوڵەت لە ووڵاتێكی زڵ هێز دەشەكێتەوە

ئاڵای گەلێكی بێ دەوڵەت لە ووڵاتێكی زڵ هێز دەشەكێتەوە

محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی:

پێشوازی كردنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و وەڤدی یاوەری، لە تارانی پایتەتی ئێران بە شێوەی پرۆتۆكۆڵی و دانانی ئاڵای كوردستان هاوشانی ئاڵای ئێران، رەهەندی قوڵی سیاسی و دەست پێكردی پەیوەندی هەمە چەشنەی دیپلۆماسی هەرێم و ئێرانە، لەسەر گرنگی دانانی ئاڵای كوردستان چین و توێژەكانی كۆمەڵگە دیدو بۆچوونی خۆیان لەڕێگەی زاری كرمانجی دەخەنەڕوو.

بەرزكردنەوەدانانی ئاڵای كوردستان لەپێشوازی سەرۆكی هەرێمی كوردستان،وەرچەرخانێكی مێژوویە‌ لەخەباتی رزگاریخوازی مەدەنی ودیموكراتی خەڵكی كوردستان. ئەمە دەستپێكی قسەكانی سامان حەمەدەمین عەلییە لە شەقڵاوە، دەشڵێت" كاتێك لەنێوقەیرانی نەبونی دیموكراسی لەرۆژهەلاتی ناوەراست بەگشتی، وڵاتانی هەرێمایەتی بەتایبەتی، هەبوونی ناكۆكی و بەریەكەوتنە جیاوازەكان، بەوپەری رێزوشكۆدارییەوە، بەدانان و بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان پێشوازی لەسەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكرێت، هاوكات شان بەشانی شاندی نوێنەری گەورە وڵاتان سەرۆكی هەرێم بەشداری رێورەسمێكی ئاوێتەی نێودەوڵەتی دەكات، زۆردیدو بۆچونی گرنگ و باش و بەهێزهەڵدەگرێ، لەپەیوەندی نێوان هەردوونەتەوەیی كوردو ئێران بەتایبەتی و جیهان بەگشتی، لەكورترین واتادادەكرێ بلێیین بەرزكردنەوەودانانی ئاڵای كوردستان لەپێشوازی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، وەرچەرخانێكی مێژوویە‌ لەخەباتی رزگاریخوازی مەدەنی و دیموكراتی خەڵكی كوردستان، بۆهەرێمێكی وەكو كوردستان، لەسەرەتایی ئەزمون كردنی پرۆسەی دیموكراسی وداكۆكی كردن لەمافەرەواكانی بەشێوەیەكی مەدەنی، دەستكەوتێكی مێژووی و گرنگە بۆسەرجەم ئاسایشی نەتەوەیی و ئارامی رۆژهەلاتی ناوەڕاست، وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی، بۆیە ئەو ئامادەییەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ‌و بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان، راچلەكینێكی مێژوویە بۆهەمووئەوانەی مێژوو هێزوئاست و تواناكانی كورد و كوردستان لەدەوڵەتانی كۆلۆنیالیستی بچوك دەكەنەوە، راستیە مێژوو هەتوارییەكانی، بەلارێدادەبەن، هیوادارم هەنگاوی باشتروگرنگتری بەدوادابێت.
ڕاژان ستوونی، چالاكوانی مەدەنی گووتی" لە سەردانەكەی ڕێزدار سەرۆكی هەرێمی كوردستان «نێچیرڤان بارزانی» بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران خۆی لە خۆیدا سەردانێكی زۆر گرنگە، وە لەوەش گرنگتر ئەوەیە كە بەڕێزیان لە لایەن بەرپرسە باڵاكانی ئەم وڵاتە بە ئاڵای پیرۆزی كوردستانەوە پێشوازیەكی گەرمی لێكرا. ئەمە پەیامێكە تەعبیر لە دانپێدانانی ئێرانی هاوسنورمان دەكات بە شەرعیەتی دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی كوردستان. یەكەمین جارە كە بەم شێوەیە وە بەم پێشوازیە گەرمەوە داوەتی ڕێزدار سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكرێت!. ئاڵای پیرۆزی كوردستان كە لە پایتەختی وڵاتێكی وەكو ئێران دەشەكێتەوە شان بە شانی ئاڵای وڵاتەكەیان شانازی و سەروەریەكی گەورەیە بۆ دۆزی ڕەوای میلەتەكەمان. وە ئەمە وەرچەرخانێكی سیاسی گەورەشە لە مامەڵەكردن لە گەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمەش ئەوها بە ئاسانی نەهاتوتە دی بەڵكو دیپلوماسیەتی بەهێزی سەرۆكی هەرێمە كە توانیوەتی لە پەیوەندیە دیپلوماسیەكانیدا لەگەڵ وڵاتێكدا كە لە نیوسەدە زیاترە ڕووبەروی كوردو ناسنامەكەی و گشت سومبولە پیرۆزەكانی كوردستان بونەتەوە. بەرێز نێچیرڤان بارزانی لە گەمە سیاسی و دیپلوماسیەكاندا سەركردەیەكی تا بڵێی سەركەوتوو و لێهاتووە، وە خاوەنی پێگەو سەنگێكی سیاسی و دیپلوماسی بەرزە لە سەر ئاستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی، بۆیە هەموو لایەك بە پەروشەوە داوەتی دەكەن وە بە شێوەیەكی فەرمیش پێشوازی لێ دەكرێت. لە كۆتایدا سەردانی بەڕێزیان لە بەرژەوەندی هەر دوولاو ناوچەكەدا هەیە بەگشتی، زۆر پرسی گرنگ هەن گەنگەشەو گفتۆگویان لەسەر دەكرێت، بە دڵنیاییەوەش بە سەركەوتوویی سەردانەكە كۆتایی دێت.

سالار تەحسین دری، لەسەر سەردانی سەرۆكی هەرێم و گرنگی دانانی ئاڵای كوردستان، رایدەگێنت" بێگومان بۆ هەموویان جێگای خۆشحاڵی و سە‌ربە‌رزیە‌ كە‌ بەرێز (نێچیرڤان بارزانی) بە‌ هە‌ڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان لە‌ كۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی دە‌كرێن، ئە‌م رووداوە‌ زۆر مانا و مەغزای گە‌ورە‌ و فراوان لە خۆ هە‌ڵدە‌گرێت، لە لایەك رێزگرتنە‌ لە‌ خە‌بات و ئیرادە‌ی میللە‌تی كورد و لە‌ لایەكی دیكە سیاسە‌تی ڕاست و دروست و حەكیمانەی جە‌نابی سە‌رۆك (مسعود بارزانی) و رێزگرتنە‌ لە‌ پێگە‌و دیبلوماسیە‌تی سە‌رۆكایەتی هە‌رێم و حكوومەت و پێشوازیكردن لە وەڤدی یاوەری، بە شێوەیەكی پرۆتۆكۆڵی و دانانی ئاڵای كوردستان لە تەك ئاڵای ئێران، لە تاران چەندین رەهەندی سیاسی و دیپلۆماسی و بە دیدی من دەست پێكردنی پەیوەندی نوێ و هەمە چەشنەی هەرێمی كوردستان و ئێرانە وەك دوو وڵاتی دراوسێ. ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر هە‌موومان پێویستە‌ زۆر بە‌ واقع بینانە و ئاستێكی سیاسی و دیبلوماسی و هەست بە بەرپرسیارێتی بە‌رزە‌وە‌ مامە‌ڵە‌ لە‌گە‌ڵ ئە‌م رووداوە‌دا بكەین، دوور لە تەشهیری سیاسی، چونكە ئاڵای پیرۆزی دەستی پێشەوا قازی محمد و ئەمانەتی بارزانی نەمر لە دەستێكی ئەمیندایە و وەك سۆمبۆلی نەتەوەی كورد نەوە لە دووایی نەوە پارێزگاری لێ دەكرێت. هەر بۆیە ئەم رووداوە مێژووییە هەنگاوێكی راست و دروست و نیشانەگەلێكی ئەرێنی و سیاسەتێكی نوێ كۆماری ئیسلامی ئێرانە، كە دەبێتە مایەی ئارامی و زیاتر پەیوەندی دیپلۆماسی و سیاسی و ئابووری بۆ بەرژەوەندی هەردوولا و لە ئایندەدا گۆڕانكاری باش و پۆزەتیڤی سیاسی بەرێوەن.
 لیا سەیفەدین، بەرپرسی ئەنجومەنی سلێمانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، بۆچوونی خۆی دەردەبڕێت و ئاماژە بەوەدەكات" بێگومان دانانی ئاڵا پرسێكی پرۆتۆكۆلیە، خۆشمان ئەوە باش دەزانین سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە ڕووی پرۆتۆكۆلی و ئەتەكێت ناوێكی دیاری ناوچەكەیە. بۆیە لە ڕووی پرۆتۆكۆلیەوە یەكەمجارە كۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەی وا گرنگ و بە ئاڵای كوردستان و بێ ئاڵای عێراق پێشوازی لە شاندی هەرێمی كوردستان بكات، ئەمەش دەرخەری ئەو راستیەیە كە هەرێمی كوردستان، دەوڵەتێكی دیفاكتۆیە، بەهای لە ناوچەكە زۆرە، دەبێت ئەوەش بزانین كاریزمایی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وایكردووە لەم پرسە گرنگانە نەیرەكانیش بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بكەن، چونكە وەك سەرۆكی هەرێم سیاسەتی سۆفت بە كاردێنێ لە ئاستی ناوخۆ و دەوڵی .

زۆرترین بینراو