پلەی گەرما دادەبەزێت

 پلەی گەرما دادەبەزێت

زاری كرمانجی - بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێم ساماڵ دەبێت بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە 44 و دهۆک 42 پلە و لە کەرکووک 46 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز هەیە، بەراورد بە رۆژانی رابردوو پلەی گەرما دادەبەزێت

زۆرترین بینراو