پەرێز دەڵێت وێنەكێشان حەڕام نییە

پەرێز دەڵێت وێنەكێشان حەڕام نییە

محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی: 

پەرێز شوان، كچێكی دانیشتووی ناحیەی خەلیفانە، ئێستا قوتابی قۆناغی سێیەمی زانكۆی سەلاحەددینە بەشی شێوەكاری، لەدیدارێكی هەفتەنامەی زاری كرمانجی قسە لەسەر ئەو هەڵە تێگەیشتنەی كۆمەڵگە دەكات بەرامبەر بە هونەری وێنەكێشان و باس لەو دەرچووانەی دوای تەواو كردنی زانكۆ و پەیمانگا دەكات كە گرنگی بە پیشەكەیان نادەن و دەڵێت" گەنجی كورد بەهرەكەی شتێكە و بڕوانامە شتێكیتر و ئیشەكەشی شتێكیترە بۆ ئەمەش سەرەتا كێشەكە لەخۆیەتی و دواتر حكومەت، ئێمە لە منداڵییەوە هەڵە تێگەێندراوین كە وێنەكێشان حەڕامە، بەڵام لە راستیدا وانییە، بۆیە بەهۆی ئەم هەڵە تێگەیشتنەوە زۆر لە خێزانەكان ناهێڵن منداڵەكانیان بچن بۆ ئەم بەشە، بەمەش كەسانی بەهرەمەند زیاتر دەشاردرێنەوە و كەسانێك دەچن بۆ ئەو بەشە كە هیچ بەهرەیەكیان نییەو گرنگی پێ نادەن، ئەگینا زۆر لە بەهرەمەندەكان دوای تەواوبوونیان لە كۆلێژ هەر گرنگی پێ ئەدەن ئەگەر نەشیكەن بە سەرچاوەی سەرەكیان دەیكەن بە بەشێك لە كارو چالاكی رۆژانەیان، هۆكارێكی تر حكومەتە گرنگی نادات بە هونەر و بە شدامەزراندنیان، بۆیە زۆربەیان واز لە بەشەكەیان دەهێنن لەبەر ئەوەی هونەر ناتوانێت نانیان بۆ دابین بكات، هۆكارێكی تر خەڵكە كاتێك هونەرمەندێكی بە توانا رەسمێك، پەیكەرێك یا هەر شتێكیتر دروست دەكات ئەوە خەڵك بە شتێكی سادەو ئاسایی وەریدەگرن، وادەزانن كە ئیشێكی كۆپی و سادەیە لە كاتی كڕینیشی گرنگی نادرێت بە ماندووبوونی هونەرمەندەكە و نایانەوێ نرخێكی باشی پێ بدەن، ئیشێكی جوان و ناوازەیان دەوێت بە پارەیەكی كەم، بۆیە زۆربەی هونەرمەندان واز لە ئیشەكەیان دەهێنن، بە رای من ناكرێ هونەرمەند نرخ بۆ وێنەكەی خۆی دابنێ ئەبێ بیخاتە دەست كڕیارەكە ئەو بە پێی ماندووبوونی هونەرمەندەكە نرخەكە دابنێت، بەڵام بۆ ئەم میللەتە نابێت، چونكە هەموو كات حەزیان لە شتی خۆڕاییە و گوێ نادەن بە ماندوو بوونی هونەرمەند."

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو