دابین كردنی پێداویستی و چاكسازی لە نەخۆشخانەی ئاشتی بەردەوامە

دابین كردنی پێداویستی و چاكسازی لە نەخۆشخانەی ئاشتی بەردەوامە

 شەهلا رەشید- زاری كرمانجی: د. لوقمان عەبدوڵنەبی جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی لە دیمانەیەكی زاری كرمانجیدا تیشك دەخاتە سەر پێداویستییەكانی نەخۆشخانەی ئاشتی و ئەو چاكسازییانەی لە ماوەی دەستبەكار بوونییەوە كردوویانە. ئەو سەرەتا باسی لەوە كرد " پێش ئەوەی لە نەخۆشخانەی ئاشتی وەك جێگری بەڕێوەبەر دەست بەكار بم بەڕێوەبەری بنكەی تەندروستی زەیتون بووم  لە كۆمەڵەی سۆرانی چاودێری پەكەوتووان، كە ناسراو بوو بە نەخۆشخانەی كۆریا، رۆژانە نزیكە 30 نەخۆشمان چارەسەر دەكرد لە سەنتەری چارەسەری سروشتی، دواتر گواسترامەوە بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی وەك جێگری بەڕێوەبەر دەست بەكار بووم، لەم ماوەیەدا بە هاوكاری برادەران توانیمان چاكسازییەكی زۆر بكەین هەرچەند كم و كورتیمان هەر هەیە، ئێمە لە بەشی فریاكەوتن دەستمانكرد بە چاكسازی و كم و كوڕییەكان پێویستیمان بە كارمەند و پزیشكی زیاتر هەبوو بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر خزمەتی هاووڵاتیان بكەین بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و وەزارەتی تەندروستی توانیمان زۆربەی كێشەكان چارەسەر بكەین، وەزیری تەندروستی سەردانی شاری سۆرانی كرد دواتر پێكەوە كۆبوونەوەیەكی فراوانمان لە قایمقامییەتی سۆران ئەنجامدا ئەوانەی پێویست بوو داوامان كرد و گەیشتینە ئەنجامێكی باش كارمەند و دكتۆری زیاترمان لە بەشی فریاكەوتن زیادكران".
 د. لقمان زیاتر گووتی" پێشتر ئەمبوڵانسمان كم بوو بەپێی داواكاریمان ئەمبوڵانسی زیاتریان بۆ دابین كردین بەم زوانە بەشی دەرمانخانەی ئەهلی، وتیشك  و تاقیگە دەكەینەوە، هەروەها جیاكردنەوەی شوێنی ئافرەتان و پیاوان لە فریاكەوتن، تۆماركردنی ناوی نەخۆش بەشێوەی سیستمی ئەلیكترۆنی دەبێت، رۆژانە دكتۆرەكان لە كاتژمێر 8 بەیانی تا 9 ی ئێوارە ئامادەن هەروەها هەموو نەشتەرگەرییەكان بە رێك و پێكی ئەنجام دەدرێن و داشكانمان كردووە بۆ خانەوادەی شەهیدان، ستافێكمان ناردووە بۆ سەنتەری دڵا بەشی كردنەوەی سنگ دەكەینەوە كە هەموو ئامێرەكانمان بۆ دابین كراون تەنها چاوەرێی تەواوبوونی خولی ئەو كارمەندانە دەكەین بەم نزیكانە دەست بەكار دەبین، بەشی چاودێری چڕ كە تا ئێستا لە سۆران نەبووە هەموو ئامێر و مەوادمان دابین كردووە، ئێمە لە نەخۆشخانەی ئاشتی كێشەمان لە كمی كارمەندان هەیە كە ئەویشمان داوا كردووە بەڕێوەبرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بەدواداچۆن لەسەر بەشی میلاك دەكات و كارمەندمان بۆ دابین دەكات، هەروەها كردنەوەی بانكی خوێن لە نەخۆشخانە كە پێشتر نەبووە وەزارەتی تەندروستی هەولێر هاوكارمان بوون و بەیان فەتحی بۆ كرا ئێستا كراوەیە، هەموو جۆرە پشكنینێك لە نەخۆشخانە هەیە رۆژانە هەموویان بەپێی پێویست بۆ هاووڵاتیان دەكرێت، لە 75% تا 90% دەرمانمان لە نەخۆشخانە دابین كراوە بۆ هاووڵاتیان هەموو پێداویستییەكان بەردەستە. 

 

زۆرترین بینراو