ساڵێك زیاتر فەرمانی كردنەوەی بەڕێوەبەراتی تەندروستی رواندز دەرچووە

ساڵێك زیاتر فەرمانی كردنەوەی بەڕێوەبەراتی تەندروستی رواندز دەرچووە

زاری كرمانجی- رواندز: بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی ساڵێك زیاترە فەرمانی وەزاری بۆ كردنەوەی بەڕێوەبەراتی تەندروستی رواندز دەرچووە، بەڵام تا ئێستا نەكراوەتەوە.
 د. سەپان قادر، بەڕێوەبەری كارگێری نەخۆشخانەی رواندز لەمبارەوە گووتی " بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی بە تیمێكەوە سەردانیان كردین و لە نزیكەوە بابەتەكانیان بینی و تاوتوێی كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی رواندزیان كرد، ئێستا هەم رەزامەندی كردنی میلاك و بنكەكانمان بۆ گراوەتەوە، بەڵام كێشەی شوێنمان هەبوو، بۆیە داوامان كرد كە خانووەكانی تەندروستی و نۆژەن بكرێنەوە بۆ ئەوەی سوودیان لێ ببینین، بۆیە دەرخستەمان بۆ كرد و رەوانەی سەرەوە كرا و لەوێشەوە نێردرایە وەزارەتی دارایی، بەڵام بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار گۆڕانكاری لە نرخی كەل و پەڵەكانی پێویست بە نۆژەنكردنەوە هات بۆیە جارێكی دیكە نووسراو و دەرخستەمان كردەوە، ئێستا لە وەزارەتی داراییە و چاوەرێی رەزامەندی ئەوانین بۆ دەست بەكار بوون".
زیاتر گووتی " دوای دابین كردنی شوێن راستەوخۆ نەخۆشخانەی رواندز وەك بەڕێوەبەراتی تەندروستی دەست بەكارەكانی دەكات".