پارتی لەسەر ئاستی عێراق كار بۆ یەكەمی بێ رەكابەر دەكات

پارتی لەسەر ئاستی عێراق كار بۆ یەكەمی بێ رەكابەر دەكات

زاری كرمانجی- سۆران: هاوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند" پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری 12 پارێزگای عێڕاق و ھەرێمی کوردستان بە پێشکەشکردنی (53) کاندید کێ بەرکێ لەسەر  بردنەوەی کورسی پەرلەمانی دەکات و کار و پلانەکان بە ئاراستەیەک دادەڕێژێت، کە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عیڕاق بەبێ ڕکابەر بپارێزێت".
لە بارەی ئەو پارێزگایانەشی كە پارتی کاندیدی ھەیە، گووتی " پارتی لەم پارێزگایانە كاندیدی هەیە هەموو كاندیدەكانیش بە دیراسەكردن و پلانی تایبەت دانراون و چاوەرێ دەكەین ئەنجامی باش بەدەست بێنین.
١-ھەولێر
٢-دھۆک
٣-سلێمانی 
٤-ھەڵەبجە
٥-کەرکوک
٦-نەینەوا
٧-دیالە
٨-سەلاحەدین
٩-بەغداد
١٠-ئەنباڕ
١١-واست
١٢-نەجەف".

زۆرترین بینراو