ئێران حەشدی شەعبی دوو لە ئەفغانستان دروست دەكات

ئێران حەشدی شەعبی دوو لە ئەفغانستان دروست دەكات


زاری كرمانجی-مەهدی محەممەد رواندزی : حكومەتی ئەفغانستان نیگەرانە لەهەمبەر جوڵەكانی ئێران بۆ ڕێكخستنی گروپە چەكدارەكانی " شیعی " ئەفغانی، بە تایبەتی لە كابولی پایتەخت و ئەو ناوچانەی تر كە شیعە ئەفغانییەكانی لێ نیشتەجێن و ئەو هەوڵدانەی ئێران بە دەستێوەردانی سەربازی ناو دەبات.

حكومەتەكەی سەرۆك ئەشرەف غەنی، ترسی لەوە هەیە تاران پاڵ بە پێكهێنانی میلیشیای تائیفیەوە بنێت هاوشێوەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی عێراق، بە بیانووی ئەوەی كە شەڕی ڕێكخراوە توندڕەوەكانی وەك تاڵیبان دەكەن. 
بە پێی راپۆرتێكی رۆژنامەوانی"كۆماری ئیسلامی"ی ئێران كە نزیكە لە عەلی خامنەیی، باسی لە ئامادەكارییەكانی یەكە بچووكەكانی ئەو ڕێكخراوانە كردووە كە لە ناو گەڕەكە جەماوەرییەكانی كابولی پایتەخت و ناوچە گوندنشینەكان پێك هێندراوە.

تاران ترسی ئەفغانی كەم دەكاتەوە

لای خۆییەوە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، هەوڵیدا نیگەرانییەكانی حكومەتی ئەفغانستان لەمبارەیەوە كەمبكاتەوە و دەڵێ‌:"ژمارەی چەكدارانی لیواكە لە پێنج هەزار تێپەڕ ناكات، ڕەنگە هێزێكی پشتیوانی بێت بۆ هێزە ئەفغانییەكان بۆ شەڕی داعش".
ڕۆڵی ئێران لەم گروپە شەڕكەرانەی ئەفغانستان، زیاتر بەو جوڵانە ڕوون دەبێتەوە كە سەیید حوسێن حەیدەری ڕێبەرایەتی ئەو گروپە شەڕكەرانە دەكات، هەروەكو لە عێراقیش سەرپەرشتی پێكهاتەكانی حەشدی شەعبی دەكات .

بەهەمان شێوەی حكومەت، چاودێرانی سیاسی ئەفغانیش نیگەرانی خۆیان دەربڕی لەوەی كە ئێران بە دوای ناردنی هەزاران چەكداری ئەفغانی لە ئێران و سوریاوەیە بۆ ئەفغانستان، بۆ ئەوەی بەشداری لە شەڕی ئەفغانستان دا بكەن، بە تایبەت لە ناوچە تێكەڵە تایەفییەكان.
رۆژنامەنووسی ئەفغانی نەبیهی جەمارلۆی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سكای نیوزی عەرەبی، نیگەرانی دەسەڵاتدارانی ئەفغانستانی سەبارەت بەم ڕۆڵە ئێرانیە لە ڕێكخستنی میلیشیا شیعەكان دا ڕوون كردووەتەوەو دەڵێ:"دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان ترسیان هەیە لەوەی كە ئەو گروپانە بتوانن بەسەر ئەو ناوچانەدا زاڵبن كە ڕەنگی تائیفییان هەیە و بیانكەنە ناوچەی داخراوی ئەمنی و سیاسی، وەك چۆن حزبوڵڵا لە لوبنان یان حووسیەكان لە یەمەن كردیان، ترسی گەورە كابول و بامیانە".
قاسم وەفا زادە، سەرپەرشتیاری وەزارەتی هەواڵگری ئەفغانستان لە لێدوانی میدیاییدا دەڵێت"رژێمی ئێران رەهەندەی گەورەتر بۆ شەڕی ئەفغانستان دروست دەكات، كە دەتوانێت ئاگرەكەی گەورە بكات و ئاگری خۆی بهێنێتە ناو خاكی ئێمەوە"،

ئەو گوتی گروپە ئەفغانییەكان كە تاران پشتگیرییان دەكات " تەنیا بەكرێگیراون " و " ئامرازن بۆ بێگانەكان " .
هەروەها ڕاوێژكاری باڵای سەرۆكی ئەفغانستان شا حوسێن مورتەزاوی ڕایگەیاند، كردەوەكانی ئێران لە وێنەی تاڵیبان و "تۆقێنەر" خۆی وێنا دەكات و دەبێت ئەفغانستان بە مۆدێلەكانی سوریا، عێراق، یەمەن و لوبنان بپارێزرێت، كە ئێران بەشداری لە ناكۆكییە تائیفییەكان كردووە.

 

 

زۆرترین بینراو