رێگای چەند گوندێکی سنووری خەلیفان چاککران

رێگای چەند گوندێکی سنووری خەلیفان چاککران

زاری کرمانجی - خەلیفان: مەغدید عەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان بەزاری کرمانجی راگەیاند: دوای ئەوەی کە داواکاریەکی زۆر ھەبوو لەلایەن دانیشتووانی گوندەکانی دۆڵی مەلەکان بە چاککردنی رێگای گوندەکانیان ،لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای ھەولێر بە گوژمەی (١٤٤٣٧٥٠٠٠)سەدو چل و چوار ملێۆن  وسێ سەدو حەفتاو پێنج ھەزار دینار ،دەستمان کرد بە چاککردنەوەو دەبڵ درێسینگ کردنی رێگای گوندەکانی (سەربەردوک-کەندۆر-خەندۆر-بلەی خواروو -بلەی سەروو-تارینانی خواروو-تارینانی سەروو-گۆڕەشێر -مەلەکان -سەروچاوەی باران )کە ئەم پڕۆژەیە بەشێوەی جێبەجێ کردنی راستەوخۆ ئەنجام دەدرێت لەلایەن بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر .

زۆرترین بینراو