گرنگی به‌ ئیداره‌كردنی قه‌زاكان له‌ رۆی خزمه‌تگوزاری یه‌وه‌

جـــــوان ئیمام

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێویستیه‌كی هه‌نوکەیی گرنگی زۆر به‌ خزمه‌تگوزاری گشتی داوە له‌ گشت ناوچه‌كانی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی له‌به‌رده‌م كاره‌كانی حكوومه‌ت دروستكراون به‌ڵام كابینه‌ی نوێ ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان توانیویەتی گشت به‌ربه‌سته‌كان بشكێنێت و خه‌ونه‌كان بكاتە ڕاستی ، له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌سه‌ر په‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری به‌ ئیدارەكردنی هه‌ردوو قه‌زای سۆران و زاخۆی دا كه‌ سه‌نته‌ری ئیداره‌ی سۆران هه‌ر چوار قه‌زای سۆران و مێرگه‌سورو ڕواندز و چۆمان به‌یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه‌ كه‌ خۆی له‌ خۆیدا بوونی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌م ده‌ڤه‌ره‌ گرنگی خۆی هه‌یه‌ به‌و پێ یه‌ی سۆران ناوچه‌یه‌كی گرنگی كوردستانه‌ له‌ بواری گه‌شتوگوزارو كشتوكاڵ و شوێنه‌وار له‌ هه‌مانكاتدا هاو سنووره‌ له‌گه‌ڵ ئیران له‌ ڕۆژهه‌ڵات كه‌ كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر بواری ئابووری ناوچه‌كه‌و كوردستان دروست ده‌كات.
بوونی ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌ سۆران ده‌بێته‌ فاكته‌رێك بۆ بره‌ودان به‌ پرۆژه‌ی گه‌ورەی ستراتیژی له‌ ناوچه‌كه‌دا و هه‌ر سێ قه‌زای تری سه‌ر به‌ سۆران ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكارێك هه‌لی كار زیاتر بێت له‌و ده‌ڤه‌ره‌ جگه‌له‌ له‌ به‌هێزكردنی ژێر خانی ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ده‌یان گوندو ئه‌نجامدانی ده‌یان پرۆژه‌ بۆ ناو سه‌نته‌ری ئیداره‌ی سۆران و ده‌وبه‌روبه‌ری ، كه‌ ناوچه‌كه‌ زۆر فراوانه‌ و قوربانی ده‌ره‌ له‌سه‌ر ده‌می شۆڕش تا ئه‌مرۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت به‌خشی به‌سۆران له‌ جێگای خۆی بوو. به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای ناوچه‌كه‌و گرنگی ناوچه‌كه‌ له‌ سنووری هه‌ولێر.
له‌ ڕووی ئیدارییه‌وه‌ بوونی سۆران وه‌ك ئیداره‌یه‌كی سه‌ر به‌خۆ ئه‌و لۆده‌ی له‌سه‌ر هه‌ولێر هه‌بوو راسته‌وخۆ كه‌مده‌بێته‌وه‌ كار ئاسانیه‌كی زۆر بۆ هاووڵاتیان دروست ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی گشت كاره‌كانیان له‌ناو سۆران ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش دیاریه‌كی به‌نرخی حكوومه‌ت بوو بۆ ناوچه‌كه‌ ، له‌ پاڵ ئه‌وه‌شدا گشت فه‌رمانگه‌كان ده‌بنه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ده‌بنه‌ گشتی و ئه‌وه‌ش ڕێگا كورت ده‌كاته‌وه‌ له‌ نێوان سۆران و هه‌ولێر ، حكوومه‌تی هه‌رێم درێغی نه‌كردوو له‌ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی هه‌رچه‌نده‌ ڕێگری هه‌بووه‌ به‌ربه‌ست هه‌بوون به‌ڵام شه‌مه‌نده‌فه‌ری حكوومه‌ت گشت شاخه‌كان و به‌ربه‌سته‌كانی بڕی وه‌ك تونێل  سه‌ركه‌وت وگه‌یشته‌ لوتكه‌ی جێبه‌جێكردنی به‌ڵینه‌كانی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی كوردستان.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو