بیانو بۆ دژایه‌تیكردنی حكومه‌تی هه‌رێم كۆتایی هاتن

جـــــوان ئیمام

دوای دووساڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی ، چه‌ندین ده‌ستكه‌وت تۆماركراوه‌ بۆ حكوومه‌ت له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و خه‌ڵكی كوردستان بێ جیاوازی . له‌ كاتێكدا كه‌ دووساڵی ڕابردوو ڕێگای سه‌ركه‌وتنی مه‌سرور بارزانی پڕبوو له‌ به‌ربه‌ست به‌ڵام وه‌فاداری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كوردستان هه‌مووانی ته‌خت كردوو توانی سه‌ركه‌وێت بگاته‌ لوتكه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كان.
له‌ دوو ساڵی ڕابردوو قه‌یرانی دارایی له‌لایه‌ك كێشه‌بوو بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ ده‌ مانگ بوو حكوومه‌تی عیراق شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگرتبوو له‌بڕی ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پاڵپشتی حكوومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن و فشار له‌ ده‌سه ڵاتدارانی  عێراق بكه‌ن پاڵپشتی حكوومه‌تی عێراقیان ده‌كرد و ڕێگه‌یان بۆ خۆش ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ وڵاتێكی تر بژین و به‌ ئاشكرایی دژایه‌تی هه‌نگاونانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد به‌ڵام له‌ كۆتایی شه‌رمه‌زاربوون و نه‌یان توانی ئامانجه‌كانیان بپێكن.
هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی مه‌سرور بارزانی وه‌ك تیر بوون له‌كه‌وان ده‌رچوو گه‌ڕانه‌وه‌ نیه‌ بۆیه‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ست بەكاربوونی كابینه‌ی نوێ هاووڵاتیان و لایه‌نه‌كان هیوایان له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێ چنی و به‌ گه‌شبینیه‌وه‌ ده‌یانڕوانیه‌ هه‌نگاونانی حكومه‌ت له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و شكاندنی به‌ربه‌سته‌كانی ناوخۆیی و هه‌رێمی له‌ هه‌مووی سەختتر بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بوو كه‌ به‌ربه‌ستی زۆری دروستكرد له‌به‌ر ده‌م كاره‌كانی حكوومه‌ت به‌ڵام له‌و بواره‌ش حكومه‌ت سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی تۆماركرد ، بەڵام هه‌ندێ لایه‌ن كه‌ گوڵ نه‌بوون بوونه‌ دڕك له‌به‌رده‌م حكوومه‌ت به‌ڵام مه‌سرور بارزانی ته‌واوی به‌ربه‌سته‌كانی لابردوو گه‌یشت به‌ سه‌ركه‌وتن له‌ هه‌نگاوه‌كانی.
دژایه‌تی حكوومه‌ت له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن و به‌ناو ڕۆژنامه‌نوس و چالاكوان و بێ لایه‌ن هه‌موو سنووره‌كانی به‌زاندبوو هەر جار بیانویان به‌ موچه‌ ده‌گرت و جار به‌ شتی لاوه‌كی ، له‌ نوێترین وتاری دا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاری كۆتایی لێبڕنی موچه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ هه‌واڵێكی زۆر دڵخوشكه‌ربوو له‌لایه‌ك بۆ موچه‌ خۆران و له‌لایه‌ك بۆ به هێزی و كۆڵنه‌دانی حكوومه‌ت به‌رامبه‌ر هه‌موو فشاره‌كان .
شه‌ڕ فرۆش و جنێو فرۆشه‌كان ده‌بێ كاری تازه‌یان چیبێت له‌ دژایه‌تی كردنی حكوومه‌ت كه‌ لێبرینی موچه‌ نه‌ما و له‌ هه‌موو بواره‌كان ئاوه‌دانی هه‌یه‌و ئارامی كوردستان له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی به‌ناو پێشكه‌وتوو باشتره‌ ، ده‌بێ فه‌یسبووكچیه‌كان و شه‌ڕ فرۆشانی هه‌ندێ لایه‌ن بیانوو به‌چی بگرن به‌ ناوی چیه‌وه‌ دژایه‌تی حكوومه‌ت بكه‌ن .
حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌ك خۆر وایه‌ و ڕۆناكییه‌كه‌ی بۆ هه‌مووان و به‌رهه‌م و قازانجیشی بۆ هه‌مووانه‌ به‌ڵام نه‌ویستن ده‌رمانی نیه‌ حه‌قه‌ بۆ هه‌مووان ئاشكرابێت كێن ئه‌وانه‌ی موزایه‌ده‌ ده‌كه‌ن كێن ئه‌وانه‌ی به‌ ئاشكرا خۆشگوزه‌رانی ده‌گه‌یەنن به‌ كوردستان ، خه‌ڵك له‌ هه‌ڵبژاردن شه‌ڕ فرۆش و خاینه‌كان و دڵسۆزه‌ راسته‌قینه‌كان ده‌بینێت و به‌ڵام راسته‌قینه‌و دڵسۆزه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن ، حكوومه‌تی هه‌رێم هیوای بۆ هه‌مووان دروستكردووه‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ ده‌ستكه‌وتی زیاتر تۆمار ده‌كات له‌ چاكسازی و پاكسازی و نه‌هێشتنی ڕۆتینیات و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری.

زۆرترین بینراو