باریس بۆ بەدەستهێنانی میسی ئۆڤەری پێشكەشكرد

باریس بۆ بەدەستهێنانی میسی ئۆڤەری پێشكەشكرد

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: لەكاتێكدا كە لیۆنێل مێسی گرێبەستەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە كۆتایی پێ هاتووەو ئێستا وەك یاریزانێكی ئازاد مامەڵەی لەگەڵ دەكرێ، یانەی پاریس سان جێرمان جموجۆڵەكانی دەستپێكرد بۆ ئەوەی هەوڵی خۆی بدات بۆ ئەوەی مێسی بۆ ریزەكانی بگوازێتەوە.
بەگوێرەی میدیا كەتەلۆنییەكان یانەی پاریس سان جێرمان ئاشكرای كردوە كە ئەوان تا ئێستاش مێسی لە بەرنامەیان دایەو بۆ ئەم مەبەستەش یانە فەڕەنسییەكە ئۆڤەرێكی پێشكەش بە مێسی كردوە كە زۆر لە دوایین ئۆڤەری بەرشەلۆنە بۆ مێسی گەورەترە، بەڵام یاریزانە ئەرجەنتینییەكە بەهۆی سەرقاڵی بە كوپا ئەمەریكا هیچ وەڵامێكی نەداوەتەوە، خۆرخی مێسیش باوكی لەگەڵ پاریسییەكان بەردەوام لە پەیوەندی دایە .
جێی ئاماژە پێكردنە مێسی گرێبەستەكەی بە فەرمی كۆتایی پێ هاتووەو بەگوێرەی پێشبینییەكانیش یاریزانەكە بە گرێبەستێكی تازە هەر لەگەڵ بەرشە دەمێنێتەوە، ئەگەر سوپڕایزێك لە ماوەی داهاتوودا روو نەدات.

زۆرترین بینراو