پڕۆژە بۆ چاككردنی رێگا گشتییەكانی دەڤەری سۆران ئەنجام دەدرێت

پڕۆژە بۆ چاككردنی رێگا گشتییەكانی دەڤەری سۆران ئەنجام دەدرێت

قائیمقامی سۆران، ئاشكرای دەكات " كە رەزامەندی پڕۆژەی چاككردنی رێگا گشتییەكانی دەڤەری سۆران دەرچووەو دەست بەكارەكانی دەكرێت.
كرمانج عیزەت، قائیمقامی سۆران، رایگەیاند " رەزامەندی دەرچووە بۆ نۆژەنكردنەوە و چاككردنی رێگای گشتی (حاجی ئۆمەران، تا شارەدێی خەلیفان و سنووری شارۆچكەی هەریر) هەروەها رێگا گشتییەكانی دیكە تا سنووری مێرگەسۆر و شارۆچكەكانی دەوروبەر، بەمەش ئاستەنگەكانی بەردەم هاووڵاتییان هاتووچۆی شۆفێران، تا راددەیەكی باش چارەسەر دەبێت".
گووتیشی " ئەم پڕۆژەیە لەلایەن فەرمانگەی سۆران سەربە رێگاو بانەكانی هەولێر، بە هەماهەنگی ئیدارەی ناوچەكە دەكەوێتە واری جێبەجێكردن و بەشێوەی قۆناغ بە قۆناغ كاركردنی تێدا بەردەوام دەبێت.

 

زۆرترین بینراو