بزانە لە ٧ مانگی ئەمساڵ لیژنەی ئابووری سۆران چیکردووە 

بزانە لە ٧ مانگی ئەمساڵ لیژنەی ئابووری سۆران چیکردووە 

زاری کرمانجی - سۆران : 
لیژنەی ئابووری سۆران ئاماری ٧ مانگی ئەمساڵی لە رێگەی زاری کرمانجیەوە خستەروو، بە پێی ئەو ئامارەش کۆی سەردان و پشکنینەکانی لیژنەی ئابووری سۆران ١١٥٦ سەردان و پشکنین بووە بۆ شوێنەجیاجیاکان.


رێبوار مەحموود ئیبراهیم، سەرۆکی لیژنەی ئابووری سۆران بۆ زاری کرمانجی گووتی : لە حەوت مانگی ساڵی ٢٠٢١ ئێمە وەک لیژنەی ئابووری سۆران ١١٥٦ سەردان و پشکنینمان ئەنجامداوە،  ١٥ شوێنی جیا جیامان داخستووە، لەگەڵ ٢ کەیسی دادگاو وەرگرتنی ٤٥ بەڵێن نامە و ٦٢٥ پسوولەی ئاگادار کردنەوەشمان بۆ شوێنە جیاجیا کان کردووە. 
رێبوار مەحموود گووتیشی : بەدووا داچوون هەفتانە دەکرێت لە لایەن لیژنەکەمان بۆ شوێنەکان، جگەلەوەش زۆرترین ئەو کەل و پەلو ماددانەی دەستیان بەسەردادەگیرێت بریتین لە ماددەخۆراکییەکان و ماددەی پاککەرەوەو جوانکارین، دەربارەی هۆشیاری هاووڵاتییانیش لە چۆنیەتی بازاڕکردن گووتی : پێویستە هاووڵاتییان زیاتر وریای ئەو ماددانە بن کە وەکو بەروبوومی ئاژەڵی و گشت ماددە قوتووبەندییەکان، کەنابێت لەبەر تیشکی خۆربن بەڵکو دەبێت لەناو ساردکەرەوەدابن.
زیاتر گووتی : رێنمایی لیژنەش بۆ بازاڕ ئەوەیە زیاتر پابەندبن بەجێ بەجێ کردنی رێنماییەکانی تەندروستی و بەرگری شارستانی و ڤێتەرنەری و چاودێری بازرگانی لەجۆری کواڵێتی و ماوەی درووستکردوون و بەسەرچوونی بەرهەمەکان، لەگەڵ رێنمایی گەشتو گوزار بۆ شوێنە گەشتیارییەکان، هەروەها خاوەن پیشەوەرەکانیش ٪٨٠ پابەندی رێنماییەکانی لیژنەن بەگشتی

زۆرترین بینراو