زیاتر لە 50 گوندی دەڤەری برادۆست گرفتی ئاوی خواردنەوەیان هەیە 

زیاتر لە 50 گوندی دەڤەری برادۆست گرفتی ئاوی خواردنەوەیان هەیە 

 

زاری کرمانجی - سیدەکان: بەڕێوەبەری ئاوی سۆران ڕایدەگەینێت, لە سنووری شارەدێی سیدەکان دەیان گوند گرفتی ئاویان بۆ دروست بووە و بە تانکەر هەوڵمانداوە ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین بکەین .  

 تەحسین سەعدوڵڵا  بەڕێوەبەری  ئاوی ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی گووت"  لە سنووری  سیدەکان " 132 " گوندی ئاوەدان بوونی هەیە, لەو رێژیەیەدا " 50 " گوند بەردەوام کێشەی ئاوی خورادنەوەیان هەیە, لای خۆمانەوە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ چارەسەر کردن,خواستێكی زۆرمان هەیە بۆ جێبەجێ كردنی پرۆژەی نوێ و گۆڕینی تۆڕكانی ئاو،  بەڵام نەبوونی ئیمکانیاتی پێویست رێگرە لە چارەسەر کردنی کێشەی ئاوی ئەو شوێنانە".

بەڕێوەبەری ئاوی سۆران دووپاتی کردەوە" ئەمساڵ وشکە ساڵی زۆر بە زەقی لە سنوورەکەمان و سیدەکان ڕەنگی داوەتەوە, بۆیە ناچار بووین لە ڕێگەی پڕۆژەیەک شەمعەیەک دروست بکەین و ئاوی ڕووبار فلتەر و پاک بکەینەوە لە ڕێگەی تانکەر لە چوارچێوەی بەرنامەی وشکە ساڵی بەسەر گوندەکان دابەش بکەین .
 دووپاتی کردەوە" لە ئێستادا ئاو بە تانکەر بۆ 18 گوند لە ناوچەکە دابین کراوە و ڕەوانە دەکرێ هەر کاتێک گوندەکانی تریش داواکاریان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی شارەدێ و قایمقامییەت کرد دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی ئاویان بۆ دابین دەکەین .

زۆرترین بینراو