ھۆکار و چارەسەرەکانی قژھەڵوەرین

ھۆکار و چارەسەرەکانی قژھەڵوەرین

 

وەرگێرانی عەرەبیەوە/دیلمان فەرحان 

قژھەڵوەرین، ناسراوە بە (ئەلۆپیشیا)، ئاماژە دەکات بۆ لە دەستدانی موو لە بەشێکی سەر یان جەستە، توندی ئەم حاڵەتە ئەتوانێت لە بەشێکی بچووکی جەستە تاکو ھەمووی بگرێتەوە. زۆربەی کاتەکان سووربون یاخود جێی برین بەجێدەھێلێت. 
هەڵوەرینی قژ و لاواز بونی سەرتاڵەكانی قژ زۆرێك لەخانمان بەدەستیەوە دەناڵێنن.
ئەم كێشەیەش یان وشكی ئاو هەوا و بارو دۆخی سروشتی هۆكار دەبێت یان زۆر بەكارهێنانی پێكهاتە كیمیاویەكان و وشككەرەوەی قژ هۆكاردەبێت، هاوكات زیادە ڕەوی كردن لەشۆردنی قژیشدا هۆكارێكی دیكە دەبێت بۆ وشكبونەوە و هەڵوەرینی تاڵەكانی قژ،لە دەستدانی قژ ئەگەری ھەیە لە ھەندێ کەس توشی گوشاری دەروونی بکات.

بەڵام سەرەکیترین ئەو ھۆکارانە بریتین لە، 

١-کەمی ئاسن: نیشانەکانی کەمی ئاسن وەک بەدخۆراکی، لاوازی، کەم خواردن، بێ ھێزی و سستی، قژھەڵوەرینیش یەکێکە لە نیشانەکان بۆیە پێویستە سەردانی پزیشک بکرێ، چارەسەر وەربگیرێت.

٢- ئیسترۆجین: ھۆرمۆنێکە کە لە شی ئافرەتدا ھەندێ جار لە باری ئاسایی خۆی نامێنێ و تێک دەچێ. بە تایبەت کاتێ کە دەرمانی دژە سک پڕی دەخۆن ئەو ھۆرمۆنە لە دەرداندا کەم و زیاد دەکات بۆیە ئەوەش ھۆکارێکە بۆ ھەڵوەرینی قژ بە تایبەت کەمبوونی ئەو ھۆرمۆنە لە دەرداندا ھوکاری سەرەکیە.

٣-بەکارھێنانی دەرمان: زۆربەی ئەو دەرمانانەی لە کاتی چارەسەر بەکار دەھێندرێن ھۆکارن بۆ ھەڵوەرینی قژ، بەتایبەت دەرمانەکانیش وەک:
 دژە ھەوکردن، دژە لووەکان، ئیندۆمیساسین، ئەلۆپرینۆڵ، جێنتامایسین، ھیپارین، وارفارین، پڕۆپڕانۆڵۆڵ و ئەو دەرمانانەی کە بۆ دژە دووگیانی بەکاردێ..!!

٤-گۆرانکاری بەسەر ھۆرمۆنی لەش بە تایبەت ئافرەت دوو گیان دوای لە دایکبوونی منداڵەکە تا ھۆرمۆنی ئیسترۆجین دێتەوە باری ئاسایی خۆی قژ ھەڵوەرین روو ئەدات.

٥-زۆر خواردنی ڤیتامینAی: ھۆکارێکی ترە بەڵام ئەمە زیاتر لە مەڵتی ڤیتامینەکاندا ھەیە، ھەروەھا لاوازی بەرگری لەش واتەخرۆکە سپییەکان، و کەمی کانزا و ڤیتامینان وەک(پڕۆتین، کالسیۆم و مەگنسیۆم، ڤیتامینیB بە ھەموو بەشەکانیەوە)

٦-نەخۆشیە درێژخایەنەکان دەبنە ھۆی ھەڵوەرینی قژ وەک:
١- نەخۆشی دڵ
٢- پەککەوتەی گورچیلە

چارەسەرەکانی قژھەڵوەرین

ئەمە زیاتر دەبێ لە لایەن پزیشکی پسپۆرەوە بنووسرێ و پزیشک چاوی لەسەر بێ..

١- گیراوەی مینۆگزیدیل: گیراوەیەکە زیاتر ھەوڵی ھاتنەوەی مووی سەر دەدات.

٢- فینیستیراید: ئەم دەرمانە ھەر شەو دەتوانی حەبێک بخۆی.. ئەمەش تیستێتیرۆن دەگۆرێ بۆ دی ھایدرۆستییرۆن . نەخۆش وا دەزانی دوای ٣٢ مانگ چارەسەر دەبێ ھەڵوەرینی قژی بەڵام ئەوە ھەڵەیە دەبێ تا ئەو کاتەی روو بە چاکبوون دەڕوات بەکاری بھێنێ.

٣- ھەوڵبدە نانی بەیانی کە دەخۆی نانەکە جۆ بێ یان گەنم.

٤- دوای حەمام کردن دەست لە ناوخستنی مووی سەر و ماساجیکی پێستی سەرت تا رێگەی چوونە ژوورەوەی ئۆکسیجین زیاد بێ بۆ پێستی سەرت

٥-چارەسەری بە دەرمان:-
ئەمە زیاتر دەبێ لە لایەن پزیشکی پسپۆرەوە بنووسرێ و پزیشک چاوی لەسەر بێ..

١- گیراوەی مینۆگزیدیل: گیراوەیەکە زیاتر ھەوڵی ھاتنەوەی مووی سەر دەدات.
٢- سپیرینیڵاکتۆن: ئەو دەرمانەیە کە بەرگری لە ھۆرمۆنی پیاوان دەکات کە خراپ بوون و تێکچوون.. بەڵام ئەم دەرمانە کە وەک خۆراک بەکاربھێنرێ دەبێتە ھۆی کەم توانای سکس لە پیاوندا.
٣- فینیستیراید: ئەم دەرمانە ھەر شەو دەتوانی حەبێک بخۆی.. ئەمەش تیستێتیرۆن دەگۆرێ بۆ دی ھایدرۆستییرۆن . نەخۆش وا دەزانی دوای ٣٢ مانگ چارەسەر دەبێ ھەڵوەرینی قژی بەڵام ئەوە ھەڵەیە دەبێ تا ئەو کاتەی روو بە چاکبوون دەڕوات بەکاری بھێنێ.

٤- ھەوڵبدە نانی بەیانی کە دەخۆی نانەکە جۆ بێ یان گەنم.

٥- دوای حەمام کردن دەست لە ناوخستنی مووی سەر و ماساجیکی پێستی سەرت تا رێگەی چوونە ژوورەوەی ئۆکسیجین زیاد بێ بۆ پێستی سەرت

زۆرترین بینراو