میرات و سامان بۆ منداڵەكانتان جێ مەهێڵن

سامناك تەحسین
 راستیان وتووە كە گەورەترین میرات كە بۆ منداڵەكانتی جێبێلیت ئەوەیە : وەبەرهێنانی بۆ مەكە بەڵكو وەبەرهێنانی تێدا بكە، ئەو كەسە دەوڵەمەند نییە كە بە میراتی باب و باپیرانی دەوڵەمەند بووە، بەڵكو دەوڵەمەند ئەو كەسەیە كە بە ئارەقەی نێو چەوانی خۆی پارە كۆ دەكاتەوەو دەوڵەمەند دەبێت، خانوو بۆ منداڵەكانتان درووست مەكەن ئۆتۆمبێلیان بۆ مەكڕن پارەیان بۆ لە بانك دامەنێن، بەڵكو ئەو پارەیەی كە كۆی دەكەیتەوە، لە منداڵەكانتی خەرجی بكەو بیانێرە بۆ باشترین خوێندنگا و باشترین زانكۆ فێری چەند زمانێكی بكە ئەوكات دەزانی كە چ سامانێكت كۆكردۆتەوە. 
هەموو مرۆڤێك خاوەن بەهرەیەكی تایبەت بە خۆیەتی، بۆیە لەسەر ئێمە پێویستە بەهرەی منداڵەكان بدۆزینەوە پەرەی پێ بدەین و وابكەین منداڵەكانمان لەگەڵ بەهرەكانیان گەورە بكەین.
خودا لە هەر یەكێ لە ئێمەدا بەهرەیەكی خوڵقاندوە، كەسی بە بەخت و زانا ئەو كەسەیە كە بەهرەكەی دەدۆزێتەوە، كەسی ژیر و بە توانا ئەوەیە كاری لە سەر دەكات، كەسی سەركەوتوو ژیرو ئاقڵ ئەوەیە كاری پێ دەكات .
 پاش ئەوەی كە بەم شێوەیە بەهرەی منداڵەكانتان دۆزیەوە، ئەو زۆر بە ئاسانی دەتوانی ئەو خانووە، تۆ بە درێژای تەمەنت بۆت دروست كردووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆت كڕیووە, ئەو بە كەمترین كات و جوانترین شێوە بنیات دەنێت و پەرە بە ژیانی خۆی دەدات و بە باشترین شێوە دەژی. 
 بۆیە ئێمە دەبێ منداڵەكانمان تێبگەیەنین كە میرات و سامانی راستەقینە پارەو زەوی و خان و ئۆتۆمبێل نییە، بەڵكو بنیات نانی خودی خۆیەتی بۆیە فێریان بكەن، چونكە لە هەر وڵاتێكی بەناوبانگ یەكەم جار لە بەهرەی منداڵەوە دەست پێ دەكات، بۆ پێشوەبردنی وڵاتەكەیان، ئێمەش بۆ بەرەو پێش بردنی وڵاتەكەمان دەبێ پەرە بە سامانی وڵاتەكەمان بدەین، كە ئەویش جیلی داهات و منداڵەكانمان دەگڕێتەوە. ئەویش لە ڕێگای خوێندن، فێر بوون، فێركردن دەبێت.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو