ئەمڕۆ 23 یاری بەڕێوەدەچن و ئەنەس رووبەڕووی ڤینۆس دەبێتەوە

ئەمڕۆ 23 یاری بەڕێوەدەچن و ئەنەس رووبەڕووی ڤینۆس دەبێتەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: لە میانەی پاڵەوانییەتی ویمبڵدۆن بۆ تێنسی سەرزەوی كە لە وڵاتی بەریتانیا بەڕیوە دەچێت, ئەنەس جابر كچە تێنسزانی تونسی كە لە ریزبەندی 24 ی جیهانە ئەمرۆ سێەممە تۆڵەی خۆی لە ریبیكای سویدی كردەوە, كە پێشتر پێی دۆڕابوو, ئەمەو یارییەكەی بە دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر 6-2-, 6-1 بردەوە, بەم سەركەوتنە ئەنەس خۆی گەیاندە قۆناغی دووەم و رووبەڕووی كچە تێنسزانی ئەمریكی ڤینۆس ولیامز دەبێتەوە, ڤینۆس لە قۆناغی یەكەم بە ئەنجامی دوو كۆمەڵە بەرامبەر كۆمەڵەیەك 7-5, 4-6, 6-3 لە میهایلای رۆمانی بردەوەو گەیشتە هەمان قۆناغ.
ئەنەس لە رێگەی یەكێتی تۆپی تێنسی سەرزەوی تونس پەیمانی بە هەوادارنی وڵاتەكەی داوە لەم پاڵەوانییەتییە نموونەیەكی جوان پێشكەش بكات لانی كەم بتوانێ بگاتە یانەی بیستەم كە دەبێتە یەكێك لە باشترین 20 تێنسزانی جیهان.
ئەمڕۆ سێشەممە لە 19 یاریگەی بەریتانیا 23 یاری بەڕێوەدەچن كە تا ئێستا بەهۆی بارین بارینەوە هەندێك لەم یارییانە وەستاون.

 

زۆرترین بینراو