كارو چالاكییەكانی هەفتەیی قائیمقامیەتی سۆران 

كارو چالاكییەكانی هەفتەیی قائیمقامیەتی سۆران 

زاری كرمانجی-سۆران:
- سەردانی مەیدانی قائیمقامی قەزای سۆران هەڵگۆرد شێخ نەجیب بۆ شوێنی مەترسی درزو  هەرەس هێنانی کەمەربەندی  سۆران راستەوخۆ ئاگادارکردنەوەی وەزارەتی شارەوانی  و وەزارەت ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن  کارکردنی جدی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر
- سەردانی نەخۆشخانەی لە دایک بوون  و منداڵان  بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون هەروەها  پلانی دروستکردنی پارک و سەوزای بۆ ناو نەخۆشخانە 
٤ تەموز
- دوای ئاگادار کردنەوە  لەلایەن بەرێز قایمقام لێژنەیەکی تایبەت مەند لە وەزارەتی ئاوادانکردنەوەو نیشتەجێ کردن سەردانی دیوانی قایمقامیەت و درزی کەمەر بەندی سۆرانیان کرد مەترسی هەرەسهێنان و پێویستی چارەسەر کردنی بە پەلە دوپات کردەوە  
- بەژداری کردن لە کۆبونەوەیەک تایبەت بە کێشەو مەترسی وشکە سالی بە مەبەستی کەمکردنەوەی  زیانەکانی وچارەسەرکردن لە دیوانی پاریزگای هەولێر 
 ٥ تەموز 
- سەردانی چەند گەرەک و کۆڵانێک بەمەبەستی بە دەمەوەچونی هاوڵاتیان  لە کەمی  خزمەتگوزاری و کێشەو گرفتەکانیان
- سەردانی نەخۆشخانەی ئاشتی  سووربونی بەرێز قایمقام  لەگەراندنەوەی ئەرکی راستەقینە چاودێری کردنی پرۆسەی بە سیستەم کردن  وە تێستکردنی سیستەمەکە روونکردنەوە  لە لایەن شارەزایان لە چۆنیەتی ئاسانکاری بۆ سەردانیکەران و دکتۆر و کارمەندانی نەخۆشخانە  هاوشێوەی سیستەمی ولاتانی پێشکەوتوو کەلە کاتێکی نزیک  ئەکەوێتە خزمەتی هاوڵاتیانی خۆشەویستی ئەم دەڤەرە 
- کردنەوەی شەڵتەر بە مەبەستی حەوانەوەی سەگەکان لە جیاتی لە ناو بردنیان هاوسۆزی خەلکی دەڤەری سۆران بۆ ئاژەڵ دۆستی پاراستنی مافی ئاژەل هەروەک  خانەوادەیەکی میهرەبان و ئاژەڵ دۆستی ئەم شارە  کە چەندین سەگی بیلانەی لە خانووە تەنگ و بچوکەکەی  شوێنی ژیانی خۆیان حەواندۆتەوە بەشێکی پێداویستیەکانی ژیانی خۆیان خستۆتە خزمەتی ئەم ئاژەڵانە هیچ دێڕ وشەیەک ناتوانێت پێناسەی هەست و سۆزی ئەم خانەوادیە بکات کە بەرێز قایمقام خۆشحالی خۆی دەربری و  سوپاسی کردن ئامادەی هەموو هاوکاریەکی ئەم خانەوادەیەی نیشاندا دواتر سەگەکان گوازرانەوە شەڵتەر     
٦ تەموز
- سەردانی بەرێوەبەرو ستافی ئەوقافی سۆران بۆ دیوانی قایمقامیەت  
- سەردانی کردنی بەرێوەبەرایەتی توندو تیژی ئافرەتان و ستایشکردنی ئەرک و ماندو بوونیان و هەروەها بریاردان لەسەر چارەسەرکردن و پڕکردنەوەی  گیروگرفت و کەم و کوریەکانیان

 

 

 

زۆرترین بینراو