كێشە سیاسییەكانی ناوخۆی یەكێتی بە خێزانی ناوەزەد دەكرێت

كێشە سیاسییەكانی ناوخۆی یەكێتی بە خێزانی ناوەزەد دەكرێت

زاری كرمانجی- سۆران: ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كێشه‌كانی حزبەكەی بە كێشەیەكی خێزانی ناوزەد دەكات.
لە بۆنەیەكدا لە قەزای دەبەندیخان كە بۆ كەس و كاری شەهیدان رێكخرابوو، مەحمود سەنگاوی  په‌یامێكی ئاراسته‌ی لایه‌نگرو كادیرانی یه‌كێتی كردو داوای لێكردن، له‌هه‌ڵبژاردن سارد نه‌بنه‌وه‌.

سه‌نگاوی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی ڕاگه‌یاند، "ئەو کێشەیه‌ی ئێستای یەکێتی، کێشەی عائیلیەو ئێمە هەقمان بەسەریەوە نییە".

ئه‌وه‌شی وت:"سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه‌ كێشه‌یه‌كی خێزانیه‌، به‌ڵام بەردەوامین لەنێوەندگیریی".
ئەمە لە كاتێكدایە كە لە رۆژی 8 مانگی رابردوو، كێشەیەكی قوڵ كەوتنە نێوان هەر دوو هاوسەرۆكی یەكێتی و لاهوور جەنگی لە هەموو پۆستێك دوور خرایەوە و ئەو كەسانەشی لەو نزیكن لە كارەكانیان لادەدرێن یا دەگۆڕدرێن.

زۆرترین بینراو