تاسە نایاسایەکان لا دەبرێن

تاسە نایاسایەکان لا دەبرێن

محەمەد ئامۆکەیی_ زاری کرمانجی: لەنێو گەڕەکانی شارەدێی هەریر ژمارەیەکی بەرچاو لە تاسە دروستکرابوون، بەجۆرێک لە یەک کیلۆ مەتر 18 تاسە بوونیان هەبوو، سەرۆکایەتی شارەوانی هەریرو بەڕێوەبەرایەتی ناحییەکە، هەلمەتێکی فراوانیان ئەنجام دا.

بێوار کانتین، سەرۆکی شارەوانی هەریر، بەزاری کرمانجی راگەیاند" لەزۆربەی کوچەو کۆلانەکان خەڵکانێک بە ئارەزوی خۆیان هەستابوون بە دروستکردنی تاسەی نایاسایی، ئەوەش ببوە هۆی بێزاری شوفێران و خەڵکی تریش، بۆیە هەستاین بە لابردنی سەرجەم ئەم تاسانەی بەنایاسایی هەبوون."

گووتیشی" لەمەودوا هەر شوێنێک پێویستی بە تاسەبێت ئەبێ بەڕەزامەنی شارەوانی بێت و ناکرێت خەڵک بە ئارەزوی خۆی تاسە دروست بکات.

 

 

 

زۆرترین بینراو