چەند جیاوازیەک لەنێوان مێشکی پیاو ئافرەت 

چەند جیاوازیەک لەنێوان مێشکی پیاو ئافرەت 

1/لەڕووی قەبارەوە مێشکی ئافرەت بچوکترە لەمێشکی پیاو بەڕێژەی لە %10
2/ئافرەت بیرکردنەوەی بەشێوەی( تۆڕ )وایە فراوان و جۆراو جۆربیردەکاتەوە لەیەک کاتدا ;
پیاوان بیرکردنەوەیان شیکردنەوەیە بۆ بابەتەکان .
3/لەگەڵ چونە ناو تەمەنەوە مێشکی پیاو زووتر دەپوکێتەوە بەبەراورد بە مێشکی ئافرەت .
4/زانیاریەکان لەلایەن مێشکی پیاوان زووتر و خێراتر وەردەگیرێن لەچاو ئافرەتان .
5/پیاوان لەکاتی قسە کردندا مەنتق بەکاردێنن و ڕاستەوخۆ گوێ لەوەدەگرێ دەگوترێ ،بەڵام ئافرەتان ئاماژە و ناڕاستەوخۆ و عەتف بەکاردێنن کەئەمەش یارمەتیان دەدا ئاسانتر ماناو شاراوەیی قسە هەست پێبکەن .
6/مێشکی ئافرەت گلوکۆزی زیاتر پێویستە.
7/ پیاوان خولیای زانستە شیکاری و دەقیقەکانیان هەیەو سەرکەوتوترن تیایدا وە ئافرەتانیش لەزانستەکۆمەڵایەتیەکاندا .
8/ئافرەتان حەزدەکەن بابەتەکانیان بەهەموو وردەکاریەوە لەعەقڵدا خەزن بکەن ،بەڵام پیاوان تەنها چەند خاڵێکی بابەتەکان خەزن دەکەن .....

ئامادەکردن و وەرگێرانی /ئارەزو عەبدوڵا

زۆرترین بینراو