كرێی وانەبێژی مامۆستایان دابەش دەكرێت

كرێی وانەبێژی مامۆستایان دابەش دەكرێت

زاری كرمانجی-سۆران: پارەی مانگی 10ی 2019ی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پەروەردەی سۆران كراوەتە چەك و لە رێگەی بەڕێوەبەری قوتابخانەكان دابەش دەكرێ‌.
م. عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران، رایگەیاند " بەمەبەستی پڕكردنەوەی كەموكۆڕی و میلاكاتی قوتابخانەكان، لە سنووری پەروەردەكەمان سەدان مامۆستامان بە شێوەی وانەبێژ دامەزراندوون و مانگانە بەپێی رێژەی وتنەوەی وانەی رۆژانەیان پارەكەیان بۆ هەژمار دەكرێت".
ئاماژەشی بەوەدا " لە ئێستادا پارەی مانگی 10ی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پەروەردەكەمان كراوەتە چەك و ئامادەكراوە و داوا لە بەڕێوەبەرو یاریدەدەرانی قوتابخانەكانی سنووری پەروەردەكەمان دەكەین، سبەی دووشەممە 23-12-2019 سەردانی دیوانی پەروەردە بكەن، بۆ وەرگرتنی پارەی مامۆستایانیان.

زۆرترین بینراو