پێنج پارێزگای عێراق لە نێوان بەرزترین پلەی گەرما لەجیهاندا

پێنج پارێزگای عێراق لە نێوان بەرزترین پلەی گەرما لەجیهاندا

زاری كرمانجی : پێنج پارێزگای عێراق، ناوییان لە رێزبەندی 15 شاری جیهان هاتووە كە بەرزترین پلەی گەرما لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەخۆیەوە بینیبێ.
وێستگەی "بلاسیرفیلی" لە كالیفۆرنیای ئەمریكا خشتەیەكی لە بەرزترین پلەی گەرما لە جیهاندا بڵاوكردەوە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا، ناوچەی جەهرای كوێتی بەرزترین پلەی گەرمای لە جیهاندا تۆمار كردووە و بە پلەی 52.1 پلەی سەدی، بەدوای دا پلەی ناوچەی متربە(مگربە) لە كوێت 51.8°C، لەگەڵ چەند ناوچەیەكی تر لە كوێت.
ناوچەی ناسریە، ناوەندی پارێزگای زەیقار لە عێراق لە پلەی شەشەم هاتووە، كە پلەی گەرماكەی 50,2 پلەی سەدی تۆمار كردووە، هەروەها ناوچەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە لە پلەی دەیەم هاتووە كە پلەی گەرمی 49,6 پلەی سەدی بووە، پاشان ناوچەی سەماوە لە پلەی 13 داهاتووە بە تۆماركردنی 49.2 پلەی گەرمی، پارێزگای نەجەف لە پلەی 14 هاتووە كە پلەی گەرمی گەیشتۆتە 49 پلەی سەدی.
هەفتەی داهاتوو بە پێی پێشبینیەكانی كەشناسی، عێراق رووبەرووی گەرمایەكی سوتێنەر دەبێتەوە .

 

 

 

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو