نەوت بەرزترین ئاستی لە دوو ساڵی رابردوودا تۆمارکرد

نەوت بەرزترین ئاستی لە دوو ساڵی رابردوودا تۆمارکرد

زاری کرمانجی- سۆران: نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی ٧٦ دۆلار و ١٨ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لەدوو ساڵی رابردوودا تۆمارکرد.

 ئەمڕۆ شەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٧٦ دۆلار و ١٨ سەنتە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ ١١سەنت بەرزبووەتەوە، و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٤ دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوای ئەوەی سەر لەبەیانی ھەینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧٥ دۆلار و ٦٧ سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە نزیکەی ٧٠ دۆلار بوو.
بەڵام شەوی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.

زۆرترین بینراو