جۆرە تاسەیەكی هێلی پەڕینەوەی جیاواز لە شەقامەكانی شاری سۆران دادەنرێت

جۆرە تاسەیەكی هێلی پەڕینەوەی جیاواز لە شەقامەكانی شاری سۆران دادەنرێت

زاری كرمانجی-سۆران: لەلایەن ستافی بەشی ئەندازەیی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، جۆرە تاسەیەك لە شەقامە گشتییەكانی سۆران دانراوە، كە هەم هێمایی پەڕینەوەی هاووڵاتیان و هەمیش كۆسپی هاتووچۆیە.
رائید دلاوەر لە تیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " لە پێناو سەلامەتی هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتووچۆ، لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەری هاتووچۆی سۆران و بە سەرپەرشتی ستافی بەشی ئەندازەیی بەرێوەبەرایەتیەكەمان و بە هاوكاری كۆمپانیای (سەرباز ) بۆ یەكەمینجار جۆرە تاسەیەكی دانان و جێگیركردنی كۆسپەیەكی هاتووچۆی مۆدێرن و تازەیی لە شەقامە گشتییەكانی سۆران دادەنرێت". گووتیشی " جیاوازی ئەم تاسەیە ئەوەیەكە كە هەم (هێمایی پەڕینەوەی هاووڵاتیان و هەمیش كۆسپی هاتووچۆ) تیدا فراهەم كراوە.

زۆرترین بینراو