عەلی دۆڵەمەڕی: فەڕەنسا دەیەوێ پێوەندی لەگەڵ ھەرێم بەھێزتر بکات

عەلی دۆڵەمەڕی: فەڕەنسا دەیەوێ پێوەندی لەگەڵ ھەرێم بەھێزتر بکات

زاری كرمانجی - سەرۆکی فەڕەنسا ئێستا لە کوردستانە و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت و پەرلەمان کۆ دەبێتەوە. نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا دەڵێت، ماکرۆن بە دنیای گوت کوردستان پێگەی گرنگ و ستراتێژیی لە ناوچەکەدا هەیە و ئێمە دۆستی کوردەکانین.

عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، ڕاگەیاند: "سەرۆک ماکرۆن لە بارەگای بارزانی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ سەرۆک بارزانی دەبێت.''

عەلی دۆڵەمەڕی گوتیشی: "کۆبوونەوەی سەرۆک ماکرۆن لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکوومەت، مەسروور بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕێواز فایەق لە بارەگای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەبێت.''

زیاتر گوتی: "سەردانی ماکرۆن بۆ پایتەختی کوردستان سەردانێکی گرنگە، چونکە سەرۆکی وڵاتێکی زلهێزە و کوردستان پێگەیەکی ستراتێژی و گرنگی لای فەڕەنسا هەیە و دەیانەوێت پێوەندییەکانیان لەگەڵ کوردستان بەهێز بکەن، هاتنیشی لەم تەوقیتەدا متمانە دەگەڕێنێتەوە بۆ گەلی کورد کە دۆستێکیان هەیە و دەتوانن پشتی پێ ببەستن.''

سەرۆکی فەڕەنسا لە سەردانی بۆ هەولێر بە دەوڵەتانی دنیای گوت، هەرێمی کوردستان خاوەنی پێگەیەکی بەهێزە، دوای ڕێفراندۆمی سەربەخۆییش، فەرەنسا دەرگای دیپلۆماسیی بە ڕووی کوردستاندا کردەوە، پێگەی کوردستان گرنگە و فاکتەرێکی سەرەکییە لە ناوچەکە و فەرەنسا پشتیوانی دەکات و هیچ دەستدرێژییەکی دوژمنانەش بۆ سەر کوردستان قبووڵکراو نییە.''

زۆرترین بینراو