ژنێک لەڕێگەی شاورمە بژێوی ژیانی پەیا ئەکات

ژنێک لەڕێگەی شاورمە بژێوی ژیانی پەیا ئەکات

محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی:  گەلاوێژ عەبدوڵا سالح، ئافرەتێکی دانیشتوی سلێمانیە، ئامادەیی پەرستیاریی تەواوكردوە، ئەو لە رێگای سەرچنار گەس و شاورەمەی داناوە رۆژانە نزیکەی 16کاتژمێر کاردەکات، گەڵاوێژ لەدیدارێکی زاری کرمانجی، باس لەبیرۆکەی دانانی شاورمەو گەس دەکات، دەڵێت" ماوەیەكی دوور و درێژە ئاشنابوون و خۆشەویستیم هەیە بۆ دروستكردنی هەموو جۆرە خواردنێكی كوردەواری، پاشان لەپڕ بیرم بۆ لای دروستكردنی شاورمە چوو هەرچەند ئەو ئازیزانەی لە دەورو بەرم بوون پێیان دەوتم كارێكی قورسە بۆ ژن تۆ بۆت ناكرێت و دەبێت هەمیشە نزیك بێت لە ئاگرو بەرگەی ناگریت، من گوێم پێنەداو سەركەوتم."
گەڵاوێژ  باس لەوەش دەکات کە کارکردنی ئافرەت تا ئێستاش قورسە لە کۆمەڵگەی کوردی زیاتر دەشڵێت" بێگومان کارکردنی ژن قورسە، بەڵام من خۆشەویستی زۆرم بۆ كارەكەم وای لێ کردم هیچ كات هەست بەماندوو بوون نەكەم ڕۆژانە زیاتر لە شانزە كاتژمێر كار دەكەم و بەپێوەم." لێرەشەوە پەیامێک ئاڕاستەی سەرجەم ئافرەتانی کورد دەکەم" هەركەس لە ئەوان تێبكۆشێت بێگومان پێویستە ڕەنج بدەن شان بەشانی پیاوان تا لەسەرپێ خۆیان بوەستن بۆ ئەوەی بیسلمێنن كە ئافرەتانیش هەن و كاریزمان و گرنگ و سەرەكین بۆ دروستكردن و بنیات نانی كۆمەڵگایەكی تەندروست و پەروەدەكردنی تاكە كانی خێزانی  بەشێوازێكی دروست و سەردەمیانەوە، واتا كاری ئافرەت فراوانە تەنها خۆی لەبەڕێوەبردنی ماڵ و بەخێزاندا نە، ئەو دڵسۆزی و میهرەبانی و ئەزمونەی هەیەتی دەتوانێت زیاتر لەئەركی سەرشانی خۆی ئەنجام بدات، بۆیە من حەزدەكەم خانمان بەگشتی جێ دەستیان دیاربێت لە هەموو بوارەكانی ژیان لە كارو ئیشی بزنسدا، لە پەرەودەی خێزانی و لە پێشخستن و بەرز بوونەوەی ژێرخانی ئابووری شارەكەی و ووڵاتەكەی، هەروەها لە بنیات نانی هەلی كار بۆ گە نجان و بێ كارانی نەتەوەكەی."

گەڵاوێژ ئەوەشی خستەڕوو" کە زۆربەی خواردنەکانی کوردەوارین و گووتیشی " بەردەوام گرنگیەكی زۆر تایبەت ئەدەم بەدروستكردی هەموو جۆرە ڕەنگاو ڕەنگەكانی خواردنی كوردەواری چونكە بەسەرەوەت و میراتێكی مەزنی نەتەوەكەمی دەزانم، هەروەها كڵتوورێكی ڕەسەنی گەلەكەمە لەدێر زەمانەوە بۆمان ماوەتەوە، مێژوو گەواهی ئەوە ئەدات كە لە قەدیمیانەوە هەزار ڕەحمەتیان لێبێت دەست بەدەست لە دایە گەورەكانمانەوە تا ئەمڕۆ ئەو زانیاریە باشانەن بۆ ماوەتەوە لە دروستكردنی خواردنی كوردەواری، بێگومان هەموو شارەكانی كوردستان خواردنیان خۆشەو هەرشارێك بەخواردنێكەوە ناوبانگی هەبووە، بۆ نموونە شاری سلێمانی بەكفتەی سابوونكەران و بە كەبابی ناسك و بەتام و بەقەزاتمە و تاس كەبابی مزرو خۆش ناوبانگی دەركردووە.
You sent

زۆرترین بینراو