سەدر بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو ناکات

سەدر بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو ناکات

زاری كرمانجی - موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ناکەم".

رێبەری رەوتی سەدر، وەزیرەکانی سەر بە رەوتەکەی لە کابینەی مستەفا کازمی کشاندەوە.

گوتیشی: "خۆم بەری دەکەم لەوانەی لە حکوومەتی ئێستای عێراق و کابینەی داهاتوو، چونکە هەموویان گەندەڵکارن".

ئاماژەی بەوەشدا: "من خۆم لە بەرپرسیاریەتی نادزمەوە، بەڵام ئەزانم پیلانێک لە ئارادایە، بۆ زەلیل کردنی عێراقییەکان. نابێ دۆخی عێراق وەک سووریا و ئەفغانستان بێت".

سەدر، راشیگەیاند: "بەداخەوە هەموو شتێکی جوان لە عێراق سەندراوەتەوە و وێرانکاری ماوەتەوە، پڕ بووە لە داگیرکار و گەندەڵکار، هەموویان لەسەر بەرژەوەندی کەسی رێککەوتوون، هەموویان پارە و دەسەڵات و چەکیان دەوێت".

زۆرترین بینراو