میتی توركیا كوژرانی به‌رپرسێكی په‌كه‌كه‌ی له‌ پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند

میتی توركیا كوژرانی به‌رپرسێكی په‌كه‌كه‌ی له‌ پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند

زاری كرمانجی  -به‌رپرسێكی په‌كه‌كه‌ به‌ناوی ئوڵاش دۆغان كه‌ ناوه‌ نهێنیه‌كه‌ی "ئوڵاش ده‌رسیم" بوو له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی توركیا ناسراو به‌  (MiT)دا له‌ پارێزگای سلێمانی دا كوژراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵو ، ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی (MiT) زانیاری به‌ ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌ ئولاش دۆغان به‌نیاز بووه‌ په‌لاماری توركه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان بدات و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ دژی توركیا رێكبخات.

هه‌ربه‌ گوێره‌ی ئانادۆڵو" ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی (MiT)دا له‌ شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێی سه‌ربه‌ پارێزگای سلێمانیدا كوژراوه‌.