بانە شیروان نوێترین بەرھەمی بڵاوکردەوە

بانە شیروان نوێترین بەرھەمی بڵاوکردەوە

ئا/دیلمان فەرحان 

خانمە ھەنەرمەند بانە شیروان نوێترین بەرھەمی بەناوی (ھەموو شەوێک) لە کانالی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە، لە ماوەی رۆژێک ١٠٠ھەزار بینەری تێپەراند، لە نوسینی میلۆدی خۆی و کاری دەرھێنانی موزیک سیامەند و دەرھێنانی کلیپیش لە وڵاتی تورکیا و لەلایەن ستافێکی تورکی بۆ کراوە، 

ھاوکات بانە رایگەیاند کە "ئەم گۆرانییە یەکێکە لە تراکەکانی ئەلبومەکەی کە ئەمساڵ دێتە دەرەوە"و دەلێت"دوای بڵاوبونەوەی ئەلبومەکەم چاوەروانی گەورەترین و خۆشترین کۆنسێرت بن و ئاماژەی بەوەشدا کە یەکەم کۆنسێرتی بانە دەبێت و زۆر تایبەت دەبێت"

بانە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ھەر بەرھەمێک دەنگدانەوەیەکی زۆر بەدوای خۆیدا دەھێنێت و ھەندێکجاریش روبەڕووی رەخنە دەبێتەوە، بەڵام ھەوادارەکانی دەڵێن بانە دەبێتە ئەستێرەیەکی دیاری کوردستان و جیھان.

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو